دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان

لە پەنابەرەوە بۆ براوەی خەڵاتی فیڵدز: گەشتە ناوازەکەی کۆچەر بیرکار لە بیرکاریدا

By موحەمەد ئۆمەر

بیرکار لە قوتابخانە حەزی لە بیرکاری بوو. ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەستێکم هەبوو. هەستەکە زۆر گەورە و مەزن نەبوو، تەنها خەیاڵ و بیرکردنەوەیەکی تیژتێپەڕبوو کە وای دەکرد پێم وا بێت من لە بیرکاریدا باشم'." براکەی لە ساڵانی گەشەسەندنیدا وەک ڕاهێنەرێکی سەرەتایی لەگەڵی بووە و فێری بیرۆکە بنەڕەتییەکانی بیرکاری کردووە. لە قۆناغی ئامادەیی بە تەنها مایەوە و دەبووایە خۆی یارمەتی خۆی بدات بۆ فێربوونی بیرکاریدا. بۆ ئەمەش، کتێبی لە کتێبخانەی گەڕەک بە قەرز وەردەگرت. ئاماژەی بەوەشکردووە “دوای تەواوکردنی هەموو ئەو کتێبانە، ئەو بڕوایەم بۆ دروست بوو کە خوێندنەوە بەس نییە، هەروەها ویستم شتی خۆم دروست بکەم و شتێکی نوێ دابهێنم”.

حکومەتی بەڕیتانیا کۆچەری نارد بۆ شاری نۆتینگام و لەوێ ناوی خۆی لە زانکۆی نۆتینگام تۆمار کرد. لەوێدا کۆچەر بیرکار، ڤیاچێسلاڤ شۆکورۆڤی ناسی، کە وای لە کۆچەر کرد ئارەزووی بۆ ئەندازەیی دوو ڕەهەندی گەلێک زۆر ببێت، کە لقێکی ئەندازەیی جەبرییە و بە کەمی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. بیرکار سکۆلەرشیپی گەشتیاری سیسیل کینگی وەرگرت لە کاتێکدا دکتۆرای لە کۆمەڵەی بیرکاری لەندەن بەدەست دەهێنا بەهۆی ئەوەی پڕئومێدترین کاندید بوو. ل

ەم دواییانەدا بیرکار بەشدارییەکی بەرچاوی کردووە لە مۆدێرنکردنی بیرۆکەکان لە بوارەکەیدا لە ڕێگەی کارەکانی لە کامبریج، بەتایبەتی لە ڕێگەی سەلماندنی سنوورداربوونی جۆرەکانی فانۆ، کە لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە و بەهۆیەوە لە ساڵی ٢٠١٨دا میدالیای فیڵدزی پێبەخشرا. هەروەها لە پەراوێزی خەڵاتەکەدا باس لە کارە پێشکەوتووەکانی بیرکار لەسەر تیۆری مۆدێلی مینیمال کراوە. دوای مەراسیمەکە لە شاری ڕیۆ بە داخەوە مەدالیای فیڵدزەکەی لێ دزرا، هەواڵی دزیکردنەکە بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە. سوپاس بۆ خوا دوای چەند ڕۆژێک لیژنەکە مەدالیایەکی جێگرەوەیان پێ بەخشی.

لەو کاتەدا بیرکار ڕایگەیاند "ئەمە سەرنجی میدیایی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ئەمەش وایکردووە بەناوبانگتر بم لەوەی کە هەبووم... وە خەڵکێکی زۆر زیاتر لە هەفتەی ڕابردوو ئێستا ئاگاداری ئەوەن و دەزانن کە مەدالیای فیڵدز چییە." دوای وەرگرتنی میدالیاکە وتی: "نەمدەتوانی بیهێنمە پێش چاوم کە ئەمە بێتە دی". "من کە پێم وا نەبوو ڕۆژێک ئەم کەسانە لە نزیکەوە ببینم و چاوم پێیان بکەوێت، چ جای خۆم ڕۆژێک خەڵاتەکە بە دەست بهێنم - بەڕاستی نەدەهاتە پێش چاوم کە ئەمە بێتە دی". بیرکار بە درێژایی ژیانی خەڵاتی جۆراوجۆری بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی فیلیپ لیڤەرهولم (٢٠١٠)، خەڵاتی وتارەکانی توێژینەوەی مۆر لە کۆمەڵەی بیرکاری ئەمریکی (٢٠١٦)، خەڵاتی وایت هێد لە کۆمەڵەی بیرکاری لەندەن (٢٠١٨).

دوو وێنەی بیرکاریزانی گەورە ئەلێکساندەر گرۆتێندیک لە ئۆفیسی کۆچەر بیرکار لە زانکۆی کامبریج هەڵواسراون. گرۆتێندیک وەک کۆچەر بیرکار خاوەنی میدالیای فیڵدز و پەنابەرێک بوو کە ئەڵمانیای نازی بەجێهێشت. هەروەها بەزۆری وەک ئەو بیرکاریزانە دانی پێدانراوە کە زۆرترین کاریگەریی تاکە کەسیی هەبووە بە درێژایی نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم. لە یەکێک لە وێنەکاندا گرۆتێندیک شانبەشانی کۆمەڵەیەکی هەمەچەشنی چالاکوانان دانیشتووە کە لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە بزووتنەوەی ژینگەپارێزی فەرەنسادا چالاک بوون. بیرکار کوردێکە کە لە ئینگلتەرا گەورە بووە و ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی تایلەندی کردووە، سەرسامە بە دیدگای بیرکاری گرۆتێندیک و هەروەها توانای گرۆتێندیک لەوەی بەو ئاسانییە لەگەڵ گروپە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا تێکەڵ دەبوو. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو ئەم کولتوورانە شتەکان بۆ من سەرنجڕاکێشتر دەکەن. هەموو ئەم کولتوورانە هەستێکی چێژبەخشت پێدەدەن”. زانکۆ، کوڕە چوار ساڵانەکەی نموونەیەکی زیندووی ئەم فرەچەشنییەیە، چونکە شارەزایی تەواوی لە زمانی ئینگلیزییدا هەیە، زمانی دایکی تایلەندییە و زمانی باوکی کوردییە، واتا هەرسێ زمانەکە دەزانێت.

دەتوانرێت تێکەڵبوونی شارستانیەتەکان لە ئەندازەیی جەبرییدا ببینرێت. جەبر، لێکۆڵینەوەیە لە هاوکێشەکان، لە لایەک و ئەندازەیی کە لێکۆڵینەوەیە لە شێوەکان، لە لایەکی ترەوە. ئەو دووانە گۆشەنیگای جۆراوجۆر لەسەر هەمان پرسەکان دەخەنە ڕوو. هاوکێشەی بیرکاری y = 2x - 3 لەبەرچاو بگرە ئەگەر چارەسەرەکەی نیشان بدەیت، هێڵێکی ڕاستت چنگ دەکەوێت کە شێوەیەکی ئەندازەیی هەیە. ئەم دوو ڕوانگەیە بە باشی پێکەوە کار دەکەن. دەتوانیت بیرکاری بەکاربهێنیت بۆ دیاریکردنی وەڵامەکە یان دەتوانیت گرافیکی دوو هاوکێشەکە بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت لە کوێدا سەریەک دەخەن ئەگەر بتەوێت چارەسەرێک بدۆزیتەوە کە دوو هاوکێشە هاوبەش بێت، وەک y = 2x - 3 و y = 3x + 5.

یانۆس کۆلار، بیرکاریزان لە زانکۆی پرینستۆن ڕایگەیاندووە، "هەندێک جار پرسیارێکی جەبریی دەتوانرێت بە شێوازی ئەندازەیی چارەسەر بکرێت و هەندێک جاریش پرسیارێکی ئەندازەیی بە شێوازی جەبری چارەسەر بکرێت". دەتوانیت لە نێوان ئەم دوو لایەنەدا بێیت و بچیت و سوود لە هەردووکیان وەربگریت. سادەترین هاوکێشە جەبرییەکان هاوکێشە هێڵییەکانن. جۆری زۆر زیاتریش هەن. لەوانەیە گۆڕاوە زیادەکان لەخۆ بگرن و ئەو گۆڕاوە زیادانەش بۆ ئاستە جیاوازەکان ئاستیان بەرز ببێتەوە. هەروەها دەتوانیت ئەو کۆمەڵە چارەسەرە لەبەرچاو بگریت کە کۆمەڵێک هاوکێشە هاوبەشیی دەکەن. ئەم کۆمەڵەیە بە "جۆرێکی جەبریی" ناودەبرێت.

بیرکاران دەیانەوێت جۆرێک لە ڕێکخستن لەسەر جۆراوجۆریی لە جەبردا دابنێن. ئەم مەیلە هاوشێوەی حەزی پۆلێنکردنی ژیانی بایۆلۆژییە، چونکە وا دەکات بیرکردنەوەمان لە جیهانی زیندوو ئاسانتر بێت و لە پێکهاتەکەیدا گرنگتر دەربکەوێت کاتێک ئێمە فایلا و خێزانەکان لەبەرچاو دەگرین نەک هەر زیندەوەری تاکەکەسی بە جیا. دەتوانرێت جۆرە جەبرییەکان بە بەکارهێنانی ئەندازەیی دوو ڕەهەندی بگۆڕدرێن بۆ ئەوەی پۆلێن بکرێن. هاوشێوەی نەشتەرگەرییە، بەو پێیەی لە جۆرێکی جەبرییەوە دەست پێدەکەیت کە شێوەیەکی جیاواز و تاکی هەیە و دواتر هەندێک لە گرێ و چرچ و لۆچەکانی لادەبەیت بۆ ئەوەی شێوەیەکی گشتیتر بەدەستبهێنیت. سنووردارکردنی توند هەیە لەسەر ئەوەی کە دەتوانیت چی لا ببەیت، بۆ ئەوەی بە تەواوی ئەو جۆرە لەناو نەبەیت کە کاری لەسەر دەکەیت. دوای نەشتەرگەری، زۆرێک لە جۆرە جیاوازەکانی پێشوو لە یەکتر دەچن؛ ئەم گرووپە بە "پۆلی هاوتای دووانەیی" ناودەبرێت.

کریستوفر هەیکن، کەسایەتی دیار لە ئەندازەیی دوو ڕەگەزی و بیرکار لە زانکۆی یوتا، لە مەراسیمی مەدالیای فیڵدز لە ڕیۆ، لەسەر کارەکانی بیرکار قسە دەکات. وتی "ئێمە سەرنجمان لەسەر وێنە گەورەکە دەبێت و نیگەران نین لەوەی جۆرەکان لەسەر هەندێک خاڵی بچووکی لاوەکی ناکۆک بن". جۆرەکانی فانۆ، جۆرەکانی کالابی-یاو و جۆرەکانی جۆری گشتی سێ پۆلی سەرەکی هاوتای دووڕەگەزین. وەک چۆن وشەی “مێروو” پەیوەستە بەو خێزانەزیندەوەرەی کە خودی مێروو لە ناویدایە، ئەو سێ چینەش بە هەمان شێوە سەر بە فۆرمێکی گشتین. هەر پۆلێک کێشانی یەکسان و جیاوازی هەیە، کە دەتوانێت بە شێوەیەکی یەکسان تەخت بێت، بە شێوەیەکی یەکسان ئەرێنی بێت، یان بە شێوەیەکی یەکسان نەرێنی بێت. لە ڕێگەی پرۆسەی گۆڕینی دوو ڕەگەزییەوە، بیرکاران هیوادارن بتوانن نیشان بدەن کە چۆن هەموو جۆرە جەبرییەک ڕەنگە بچووک بکرێنەوە بۆ یەکێک لەم سێ پۆلەی سەر بە شێوە گشتیەکان. کۆلار ڕایگەیاند "ئامانجمان ئەوەیە شوێنی ئەو شتانە بدۆزینەوە کە هەمان جۆری کێشانیان هەیە لە هەموو شوێنێک. "ئێمە شتێکمان ناوێت کە ناوبەناو لە زینی ئەسپ بچێت، ناوبەناو گۆیی بێت و ناوبەناو شوێنی تەختی هەبێت. ئەوە زۆر ئاڵۆزە”.

بیرکار زۆربەی کارە ماتماتیکییە بەرچاوەکانی بە تەنیا لە ژووری نانخواردنەکەیدا تەواو کردووە. بە زۆری لەسەر مێزەکەی کاردەکات، ناوبەناو بۆ خێرا کارکردن و تێڕامان، دەست دەکات بە ئامادەکردنی چا، یان ژەنینی مۆسیقا، زۆرجار ئاوازی کلاسیکی یان مۆدێرنی کوردی گوێ لێ دەگرێت. دەڵێت "بەشێکی زۆری بیرۆکەکانم بە مێشکمدا تێدەپەڕن. هەندێکجار ڕەنگە بە درێژایی ڕۆژ تەنها یەک لاپەڕە بنووسم". ئەو چێژ لە لێخووڕینی پاسکیلەکەی وەردەگرێت و دوای بیرکردنەوە پیاسەی پێ دەکات بە ناو کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکەکەیدا. بەڕاستی قورسە لە دوورەوە بزانین بیرکردنەوە و چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی بیرکار چەندێکی ڕۆژەکەی ئەو داگیر دەکەن. چەند ساڵێک لەمەوبەر سەردانی خێزانی هاوسەرەکەی کرد لە تایلەند. باپیرەی هاوسەرەکەی، لە هاوسەری کۆچەر بیرکاری پرسی: "هاوسەرەکەت چ جۆرە پیشەیەکی هەیە؟ ئەویش لەناو باخەکەدا خۆی خەریک کردبوو و چاوی لەسەر دار مانگۆیەک بوو." هەرچۆنێک بێت، بیرکار لە نێو بیرکاراندا بەو چەلەنگیی و ڕژدییەی کە لە دەستبردن بۆ پرسەکان هەیەتی، بەناوبانگە. ئەو تەواو سەرکەوتووە لە شارەزابوون لە وردەکارییە تەکنیکییەکانی ئەو ئاڵنگارییەی ئێستای دونیای بیرکاری.

توێژینەوەی جۆراوجۆری جەبریی لەلایەن بیرکارەوە پێکهاتەی پڕۆژەیەکی بەردەوامە کە پێی دەوترێت بەرنامەی کەمترین مۆدێل. ئامانج لێی ئەوەیە کە نیشان بدرێت کە هەموو جۆرە جەبرییەکان دەتوانرێت دووانەیی بگۆڕدرێن بۆ یەکێک لە سێ جۆری بنەڕەتی. بەرنامەی مۆدێلی کەمترین، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سەدەیەک پێش پۆلێنکردنی جۆرە جەبرییە دوو ڕەهەندییەکان (جۆرەکان کە سێ گۆڕاویان هەیە) لەلایەن تیمێکی بیرکارانی ئیتاڵییەوە. لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، شیگێفومی مۆری نیشانیدا کە هەموو جۆرە جەبرییە سێ ڕەهەندییەکان- جۆرەکانی چوار گۆڕاو-، کەم دەبنەوە بۆ یەکێک لەم سێ جۆرە. مەدالیای فیڵدز بۆ ئەم کارە لە ساڵی ١٩٩٠ بەخشرایە مۆری، بیرکاریزان لە زانکۆی کیۆتۆ و سەرۆکی ئێستای یەکێتی نێودەوڵەتی بیرکاری.

بەڵام دوای دۆزینەوەکەی مۆری، هێوربوونەوەیەک لە کۆمەڵگەی ئەندازەیی دووڕەگەزیدا ڕوویدا. ئەمە درێژ بووەوە بۆ ڕەهەندە باڵاکان و بەربەستی گەورەی خستەڕوو، بە گوتەی بیرکار. یەکێک لەو کەسە دەگمەنانەی کە بە درێژایی ساڵانی نەوەدەکان لە مەیدانەکەدا مابووەوە، شۆکورۆڤ بوو. ئەو تا ڕادەیەکی زۆر بەرپرسیار بوو لە زیندووکردنەوەی ئەندازەیی دووڕەگەزیی لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا. لەو کاتەوە پۆلێنکردنی جۆرە جەبرییەکان لە هەموو ڕەهەندێکدا بە شێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتووە و بیرکار یەکێکە لەو بیرکاریزانە دەگمەنانەی کە لە پێشەنگی ئەم بوارەدایە. لە ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ هەیکن و جەیمس مەکێرنان لە زانکۆی کالیفۆرنیا، سان دیێگۆ، پاولۆ کاسینی لە کۆلێژی ئیمپریال لەندەن، بەشداری لە نووسینی توێژینەوەیەکی هاوبەش کردووە دەربارەی لێکۆڵینەوە لە پۆلێنکردنی جۆرەکانی جۆری گشتی. بەشێکی بەهۆی کارەکانیانەوە، دواتر هەیکن و مەکێرنان خەڵاتی ٣ ملیۆن دۆلاری دەستپێشخەری کاریان وەرگرت.

لە ساڵی ٢٠١٦دا بیرکار وەک تاک، زۆرترین کاری لە بواری بیرکاریدا کردووە. لەو ساڵەدا دوو توێژینەوەی بڵاوکردەوە کە یەکێک لە پرسیارە گرنگەکانی پەیوەست بە تایبەتمەندی جۆرە تایبەتەکانی فانۆی چارەسەر کرد. توێژینەوەکانی دەریانخست کە چۆن گۆڕینی دوو ڕەگەزیی جۆرەکانی فانۆ دەبێتە هۆی خێزانێکی ڕێک و پێک کە دەتوانرێت تەنها بە چەند تایبەتمەندییەک دەستنیشان بکرێت. بۆ ئەوەی لەمە تێبگەیت، تەختەیەک بهێنەرە بەرچاوت. بیهێنە بەرچاوت هەموو ئەو هێڵانەی کە لەم ساتەدا خاڵێکی تەختەکە دەبڕن. ژمارەیەکی بێکۆتا لەم جۆرە دێڕانە هەن. دواتر بازنەیەک دروست بکە کە ئەو خاڵە لە ناوەڕاستیدا بێت. بازنەکە لەلایەن هەر هێڵێکەوە لە دوو شوێنی جیاوازدا دەبڕدرێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە هەر هێڵێک دەتوانرێت بە هەر یەکێک لەم خاڵانە پێناسە بکرێت، یان "پارامێتەر بکرێت". ئەو ڕاستییەی کە دەتوانرێت هەموو هێڵێک بە خاڵەکان لەسەر هەمان شتە ئەندازەییە ڕێک و پێکەکان- بازنەکە- پارامێتەر بکرێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خێزانی هێڵەکانت ڕێکخراوە. تۆ نەتدەتوانی هیچ جۆرە تێبینییەکی ڕێک و پێک لەسەر هەموو هێڵەکان بکەیت ئەگەر لەبری ئەوە بەسەر تەختەکەدا پەرش و بڵاو بوونایە.

بیرکار جۆرێکی هاوشێوەی پارامێتەرکردنی لە بڵاوکراوەکانی ساڵی ٢٠١٦دا بۆ جۆرە تایبەتەکانی فانۆ (ئەوانەی ڕەهەندی جێگیریان هەیە لەگەڵ "تاکایەتییە سووکەکان")، پەرەپێدا. ئەو نیشانیدا کە چۆن دوای گۆڕینی دووڕەگەزیی، جۆرەکانی فانۆ لە هێڵەکان دەچن کە بە خاڵێکدا تێدەپەڕن، چونکە لە پەیوەندییەکی ئەوەندە ڕێکخراودان لەگەڵ یەکتردا کە بە هەمان شتە ئەندازەییە ڕێک و پێکەکان دەشێت پارامێتەریان بۆ بکرێت. بیرکار نیشانیدا کە جۆرەکانی فانۆی هەر ڕەهەندێک دەتوانرێت بە کۆمەڵەیەکی سنووردار لە پارامێتەرەکان ڕوون بکرێنەوە. بێ سنوورانە، زۆرێک لە جۆرە جەبرییەکان تایبەتمەندییەکی بنەڕەتییان هەیە کاتێک بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ڕەنگە هەموویان بچووک بکرێنەوە بۆ ژمارەیەکی کەم لە تایبەتمەندیی. پۆلێکی زیندەوەر دروست بکە، بەڵام ئەگەر پێویستت بە ژمارەیەکی بێسنوور لە تایبەتمەندیی بێت بۆ وەسفکردنی هەموو زیندەوەران لەو پۆلەدا، ئەوا پۆلەکەت بێ بەهایە. بەڵام ئەگەر بتوانیت کۆمەڵێک شت کە بەڕواڵەت جیاوازن بە بەکارهێنانی ژمارەیەکی سنوورداری تایبەتمەندیی تایبەتمەند بکەیت، ئەوا هەنگاوێکت ناوە.


بیرکار ڕوونیکردەوە: "لەبەر ئەوەی دەتوانیت پارامێتەرسازی بە چەند پارامێتەرێکی سنووردار ئەنجام بدەیت، ئەمە واتای ئەوەیە کە خێزانەکە چەندین تایبەتمەندی هاوبەشی هەیە". لەبەر ئەوەی کە دەتوانیت بە یەکجار باسی هەموویان بکەیت، سنوورداربوون گرنگە.


هەرچەندە بیرکار نیشانی داوە کە کۆمەڵە تایبەتمەندییەکی سنووردار هەن کە جۆرەکانی فانۆ پۆلێن دەکەن، بەڵام هێشتا شتگەلێکی زۆر هەن کە حەز دەکات دەربارەی ئەم خێزانە زەبەلاحەی هاوکێشە جەبرییەکان فێریان ببێت. ئەو ئیتر دەست دەکات بە لێکۆڵینەوەی زیاتر دەربارەی لایەنە تایبەتەکانی ئەندازەیی ئەم هاوکێشانە. لەمەو دوا ئەم کارانە دەکات و دەزانێت کە چ کەسێکی نائاساییە و چ ناوبانگێکی پەیدا کردووە لە جیهانی بیرکاریدا. لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە ئیلهام وەرگرتن لە هەمان ئەو پاڵنەرەی کە بووە هۆی ئەوەی بچێتە بواری بیرکارییەوە کاتێک بۆ یەکەمجار دەیان ساڵ لەمەوبەر لە مەریوان ڕووبەڕووی ئەو بابەتە بووەوە.


وتی: "بیرۆکە لە کەسێکەوە وەردەگریت، لە شوێنێکەوە، شتێکی نوێ دروست دەکەیت". "تۆ شتێکی نوێ زیاد دەکەیت و شتی جوانتر دروست دەکەیت


1- Royal Society

2- London Mathematical Society

3- Fields Medal - International Mathematical Union

4- Varsity