دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان

کۆچی گەنج: لێکەوتەکانی ناسەقامگیری ئابووریی بۆ هەرێمی کوردستان

By نێرڤانا هۆشەنگ

سەرەتا

هەرێمی کوردستانی عێڕاق لە سەرەتای دامەزراندنی بەشێوەیەکی فەرمی لەنێوان ساڵی ٢٠٠٥ تا ساڵی ٢٠١٣ لەڕووی ئابوورییەوە بەهێزبوو، کە توانیبوو کەڵک وەربگرێت لە سەروەت و سامانی وەرگیراو لەنەوت بۆ ئەوەی لەناوچەیەکی پەراوێزخراوە ببێتە هەرێمێك كە خۆشگوزەرانی ئابووری و سەقامگیری سیاسی تێدا بەرجەستەبێت. تا ساڵی ٢٠١٣ بودجەی هەرێمی کوردستانی عێڕاق گەیشتە ١٣ ملیار دۆلار، کە بەنزیکەیی دە هێندە زیادی کردبوو بەبەراورد بە دەیەی ڕابردوودا ئەم گەشەکردنە بێ وێنەیەی لەڕووی ئابوورییەوە وایکردبوو کە فۆڕمێکی سەرمایەی کۆمەڵایەتی لەگۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بە هەرێمی کوردستان ببەخشێت، کە ناوچەکە بە "عێڕاقێکی تر" باسی لێوەدەکرا، بەڵام تا ساڵی ٢٠١٤ کاتێک بارودۆخەکە هەستیارتر بوو و بەخولێکی داڕمان و دۆخێکی هەستیار و ناسک تێپەڕی بەشێوەیەک کە کەموکوڕییەکانی پێکهاتەی ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدیارکەوتن. بەشێوەیەک لە شێوەکان کە تاڕادەیەکی زۆر بەهۆی کەموکوڕییە ئابوورییەکانەوە وایکرد کە نەوەیەک لەژێر دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەر و دەسەڵاتی کوردیدا لەدایکبووبوو لە ناوچەکە هەڵبێن و کۆچبکەن. بۆ لێکۆڵینەوە لەم دیاردەیە، ئەم بابەتە هەوڵدەدات تیشک بخاتەسەر پێکهاتەی ئابووری هەرێمی کوردستان کە توانای دامەزراندن و هەلی کاری کزکردووە، هەروەها شەپۆڵی کۆچکردنی لەناو چینی گەنجان ڕوو لە زیادبوون بکات. ڕوو لەم ئامانجە، ئەم توێژینەوەیە هەوڵ دەدات سەرەتا بەدواداچوون بۆ سروشت و ئەو تایبەتمەندی ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات،  دواتر تیشک بخاتە سەر دیاردەی کۆچی گەنجان و چیرۆکی کۆچبەران کە ڕوونی دەکاتەوە چۆن دۆخی ئابووری هۆکارێکە بۆ دیاردەی کۆچکردن. لەکۆتاییدا، ئەنجامی توێژینەوەکە مەترسییە ئەگەرییەکانی کۆچی بەکۆمەلی گەنجان دەخاتەڕوو.

باس

دانیشتوانی هەرێمی کوردستان وەک بانکی عێڕاق ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٣دا ( ٦.٥٥٦.٧٥٢) کەس ئاماژە بەوە دەکات کە دێمۆگرافیای هەرێمی کوردستان ڕێژەیەکی بەرچاوی گەنجی هەیە بەشێوەیەک کەڕێژەیەکی نزیک لە یەکسان لەڕەگەزی نێر و مێ لەخۆدەگرێت. بەپێی ئاماری فەرمانگەی ئاماری هەرێمی کوردستان نیوەی دانیشتووانی   هەرێمی کوردستان خوار تەمەن ٣٥ ساڵن، هەروەها %٣٥ لە خوار تەمەن ١٥ ساڵەوەن. دانیشتووانی بەرچاوی گەنجانی هەرێمەکە هەم دەرفەتێکە و هەم لەهەمان کاتیشدا ئاڵەنگارییە. دەرفەتەکە لەوەدایە کە گەنجانی شایشتە و بەهرەمەند دەرچوون و ئامادەن بچنە ناو بازاڕی کارەوە.  بەپێی ئاماری کۆمپانیای ڕەند (٢٠١٤) نزیکەی ٣٥ زانکۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان هەن و ساڵانە ٢٤ هەزار دەرچووی زانکۆکان دەتوانن بچنە بازاڕی کارەوە، بەڵام ئاڵەنگارییەکە لە دۆزینەوەی هەلی کاردایە بۆ تازە دەرچووان و دانیشتووانی گەنج. وەک لێپلا (٢٠٢٣) ئاماژەی پێدەکات؛ سیاسەتە حکومییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیانتوانییوە بیر لەیەکخستنی زیادبوونی ژمارەی دەرچووان بکەنەوە لەناو ئابوورییەکەیدا،  تەنانەت لەکاتی بارودۆخی ئابووری سەقامگیر و باشتردا، بەتایبەت پێش پەتای کۆڤید-١٩ بەمەزەندەکردن نزیکەی ٢٠% ی هاوڵاتییان تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٣٤ ساڵدا بووە و لەهەرێمی کوردستاندا ئاسۆی دامەزراندنیان کەم بووە. تا ساڵی ٢٠٢٠ ڕێژەی بێکاری بەڕێژەی ١٣% بۆ کۆی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دیاریکرابوو و سێ ئەوەندەی ئەو ڕێژەیە بۆ گەنجانی نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵ، کەواتە نامۆ نییە کە زۆرینەی ئەوانەی کۆچدەکەن؛ توێژی گەنجانن. بەگوێرەی د. زەلیمە یەکێک لەهۆکارەکانی ڕۆیشتنی ئەو شەپۆڵە زۆرەی گەنجان بریتیی بوو لەپرسی دامەزراندن و بەردەوامه سەقامگیری ئابووری یاخود نەبوونی. بێکاری و نادڵنیایی دۆخی ئابووری بۆتە تایبەتمەندیەکی درێژخایەنی ژیان لە هەرێمی کوردستاندا، لەم بەشانەی خوارەوە لە هۆکارەکانی دەکۆڵێنەوە. ڕاگرتنی هاوسەنگی باردۆخی هەستیاری ئابووری هەرێم: پشتبەستن بە نەوت، نەدانی مووچە و زیادبوونی ڕەشبینی پشتبەستنی زۆری هەرێمی کوردستان بە نەوت یەکێکە لە لاوازییەکان لە پێکهاتەی ئابووریدا بەو پێیەی یەکێکە لە هۆکارەکانی ناسەقامگیری. جگە لە داهاتەکەی لە فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆ کەلەڕووی یاساییەوە مشتومڕی لەسەرە بەتایبەت لەگەڵ حکومەتی ناوەند بەغدادەوە، کە واداندرابوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەیەکی دیاریکراو لەبودجەی فیدڕاڵی وەربگرێت، کەئەم بڕە ڕێژەیە لە داهاتی نەوتەوە وەردەگیرێت. گواستنەوەی بودجەی فیدڕاڵی  زۆرجار درەنگ یان بە تەواوی کۆدەنگی لەسەر نەبووە و ئامادەنەبوون ، لەکۆتایشدا پێشبینی ناکرێت و لایەنەکان تووشی مشتومڕی سیاسی دەبن لەئەنجامدا مووچەی کەرتی گشتیش بەبەردەوامی بۆچەند مانگێک دواکەوتووە. دواکەوتنی مووچە لایەنەکانی ژیان پەکدەخات، واقیعێکی قورسیشە بۆ هاوڵاتیان، کە ئەمەش وای کردووە کە بەتایبەتی بۆ مووچەخۆران قورستربێت چونکە زیاتر لە نیوەی دانیشتووان دامەزراون و بەجۆرێک لە جۆرەکان بۆ دامودەزگا حکومییەکان کاردەکەن.  

ئەم ژمارانە ئەوە ڕاستییە دەردەخەن کە کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان پەنگی خواردۆتەوە و ناوچەکە زیاتر بەرەوڕووی شۆکی دەرەکی دەکاتەوە.  بۆ زۆربەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، مووچەی کەرتی گشتی سەرچاوەی سەرەکی داهاتە و ٤٧% ی کۆی ئەندامانی خێزانەکان فەرمانبەری چالاکی حکومەتن، لەکاتێکدا ١٨% وەک خاوەن پێداویستی تایبەت، بێکاران و هەژاران بەگشتی  ١.٣٨٠.٠٠٠کەس پێکدەهێنن خانەنشین کەڕاستەوخۆ پشت بەدابەشکردنی مووچەی مانگانەی حکومەت دەبەستن.

لەلایەکی ترەوە، هەڵئاوسانی کەرتی گشتی و ئابووری لەسەر بنەمای نەوت هەرێم زیاتر بەرەو شۆکی دەرەکی دەبات وەک ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٩ لەگەڵ داڕمانی بازاڕی نەوتدا بیندرا، کەلەئەنجامدا نەدانی مووچەی کەرتی گشتی لێکەوتەوە (بانکی جیهانی،٢٠١٦؛ ئۆزدەمیر و ئەلاکا، ٢٠٢١). ئەم هۆکارانە بەشدارن بۆ هەستکردن بە ڕەشبینی و نیگەرانی گشتی لەلایەکی ترەوە دڵەڕاوکێی ئابووری لەلایەن هاوڵاتییان دروستدەکات. لەیەکێک لە چاوپێکەوتنەکانی کۆمپانیای هاوکارانی حکومڕانی نێودەوڵەتی "گلۆباڵ پارتنەرز" ەوە لەساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامدراون تێیدا ٢٠ گەنجی کورد دکە لە هەلومەرجی ئابووری و پیشەی جۆراوجۆر ژیان بەڕێدەکەن باس لەوە دەکەن کە "ڕەشبین بوون لە ئایندەی ئابووری هەرێمی کوردستاندا" (جیاد و هاوکارانی، ٢٠٢٠). قسەی یەکێک لە بەشداربووەکان ئەوە بوو کە " بێکاری کارەساتە، بەڵام لەوە کارەساتر ئەوەی کە خێزانەکەشەت پارەی پێویست بۆ خەرخ نەکەن بۆ پشتگیریکردنت,  یەکێکی تر لە وەڵامەکان وەک نیشانەیەکی بێ دەسەڵاتی دەردەکەوێت کە دەڵێت: ئێمە چاومان لەکێ بێت، کە خێزانەکانمان لە مووچە بێبەش دەکرێن.

لەئێستادا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای دامەزراندییەوە بەشێوەیەکی فەرمی لەبەردەم یەکێک لە ئاستەنگە قورسەکاندایە، وەک کراسانا باسی دەکات و دەڵێت: لەڕێگەی ئەو بۆڕییەی کە ڕۆژانە بەنزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات دەکاتە کۆی لەسەدا ١٠ی هەناردەکردنی عێڕاق و لەسەدا ٠.٥ ی بەرهەمی جیهانی کە لە ٢٥ ی ئادارەوە ڕاگیراوە، تێچووی زیانەکەی بە نزیکەی ملیارێک دۆلار لەمانگێکدا مەزەندە دەکرێت کەدەکاتە نزیکەیی ٣٠ ملیۆن دۆلار لەڕۆژێکدا. حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەیی لەسەدا ٨٠ بۆ بودجەکەی پشتی بەداهاتی هەناردەکردنی نەوت بەستووە "داخستنی بۆڕییەکانی بەمانای دواکەوتنی مووچە دێت"، لەکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتەدا ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ماوەی دوو مانگە مووچەی فەرمانبەرانی حکومی نەدراوە, سەیر لەوە دانییە کە لەهەلومەرجێکی وەها سەخت ڕەشبینی مووچەخۆران زیاد بکات و مانگرتنی فەرمانبەرانی حکومی بەتایبەت لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕووبدات. لەلایەکی ترەوە، ئەو نائومێدکردنە ئاڕاستەی کەرتی تایبەتی لە هەرێمی کوردستاندا لاواز کردووە کە وای کردووە ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ وەبەرهێنانی بیانی بەبەراورد بە وەبەرهێنی ناوخۆی و خۆماڵی، کەیەکێکی ترە لەهۆکارەکانی ناسەقامگیری. هەر وەک یەکێک لەوەڵامدەرەوانی چاوپێکەوتنەکە ئاماژەی بەوە داوە کە "کۆمپانیا تایبەتەکان دەکرێنەوە بۆ داخستنی؛ لە کاتی قەیرانەکانی داهاتوودا, تەنانەت لەگەڵ وەبەرهێنانە ناوخۆییەکانیشدا لەم حاڵەتەدا کەرتی تایبەتیش تووشی بێ متمانەیی دەبێت بەو پێیەی وەک درێژکراوەی فەرمانڕەواکان یان دەسەڵاتدارانی هەرێم سەیردەکرێن.

کۆچی گەنجانی کورد بۆ ئەوروپا: دەربازبوون لە سەختی دۆخی ئابووری

زیادبوونی ڕێژەی کۆچکردنی گەنجان لە هەرێمی کوردستاندا بەشێکی بەهۆی ئاستەنگە ئابوورییەکان و ڕێژەی زۆری بێکارییەوە سەرهەڵدەدات، کە لەئەنجامدا گەنجانی هەرێمەکە کۆچکردن هەڵدەبژێرن بەشێوەیەکی یاسایی و نایاسایی زۆرجار بەرەو ئەوروپا بەدوایی هەلی کار و باردۆخی ژیانێکی باشتردا دەگەڕێن. هەرچەندە هیچ داتایەکی فەرمی لە بەغدا و هەولێر لەسەر ژمارەی کۆچبەران نییە، بەڵام لەڕێگای چاوپێکەوتن لەگەڵ گەنجانی کورد و ڕاپۆڕتە هەواڵییەکان، تاکەکانی کۆمەڵگا ئەو بەرچاو ڕوونییەیان دەبێت کە کۆچکردن لە نێو گەنجاندا لە زیادبووندایە. لەئامارە نافەرمییەکان کە لەڕێگەی ڕاپۆرتە میدیاییەکانەوە کۆکراونەتەوە، دکتۆر عەلی زەلیمە مەزەندە دەکات کە تەنها لەساڵی ٢٠٢٠ دا نزیکەی ٢٧ هەزار کەس لە زۆربەیان گەنجن ڕوویان لە ئەوروپا کردووە. لە یەکێک لە ئۆپراسیۆنەکانی لێکۆڵینەوە کەلەلایەن پۆلیسی هۆڵەندا و فەڕەنسا دژی تۆڕێکی قاچاخچیی بەمرۆڤ ئەنجامدراوە گومانکرا کە نزیکەی ١٠هەزار کۆچبەری کورد بەشێوەیەکی نایاسایی بگوازرێنەوە بۆ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا. لەساڵی ٢٠٢١ بەگەڕانەوە بۆ لێپلا, کۆچبەرانی کورد زۆرینەی ئەو کەسانەیان پێکهێناوە کەهەوڵی چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا دەدەن لە بێلاڕووسەوە بۆ پۆڵەندا. لەمانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا، نقوومبوونی یەختێک لەکەناڵی ئینگلیزی بووە هۆی مردنی ٢٧ کۆچبەر کەلەو ژمارەیەدا ١٦ کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون (هەمان سەرچاوە). هەروەها دیلان سیروان لە دامەزراوەیەکی پەنابەرانەوە لێدوانی بۆ ڕووداو داوە ئاماژەی بەوە کردووە کە لەمانگی کانوونی دووەم تاوەکو تشیرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ نزیکەیی ٣٧هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق بەشێوەیەکی نایاسایی وڵاتیان جێی هێشتووە. سەبارەت بەوەی بۆچی عێڕاق و هەرێمی کوردستانیان جێهێشتووە، زیاتر لە ١٤٠ کۆچبەر کەلەنامەیەکدا ئاڕاستەی  کردووە گلەییان لە  ناسەقامگیری لەڕووی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاسایش، سیاسەت و ئاین کردووە. لەلایەکی ترەوە، پێشبینی دەکرێت کە ساڵی ٢٠٢١ ڕێژەیەک بەرچاو کۆچبەری بەخۆیەوە بینیووە. قەیرانی ئابووری بەهۆی کۆڤید-١٩ەوە بەرهەمهێنانی ئابووری و فرۆشتن و دامەزراندنی دابەزاند، پارێزگای هەولێر لەعێڕاق پلەی پێنجەم دێت کە زۆرترین زیانی بەرهەمهێنانی بەرکەوتبێت، هەروەها دووچاری دووەم گەورەترین زیان بووە لە فرۆشتن، بەڵام کەمترین زیان لە ڕووی هەلی کارەوە بەبەراورد بە پارێزگاکانی تری عێڕاق. بەپێی گوتەی دکتۆر عەلی زەلیمە، تەنها لە ساڵی ٢٠٢١دا ئامارە نافەرمییەکانی میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٢٧هەزار کەس کە زۆربەیان گەنجن ڕوویان لە ئەوروپا کردووە، ئاسۆس حەسەنی تەمەن ٢٨ کە دەرچووی زانکۆی کۆیەیە  لە ساڵی ٢٠٢١ بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاندووە "ئەگەربێت و دەیان جار دیپۆرت بکرێمەوە (ناردنەوەی زۆرەملێی)، هەر بەردەوام دەبم لەسەر ئەو کۆچە، پێم باشترە بمرم نەوەک بەردەوام بم لەو ژیانکردنە قورسەدا". هەروەها لەبەشێکی قسەکانی باس لە سەختییەکانی ژیانی خۆی بۆ دۆزینەوەی کار،  بێهیوایی و ئاواتی بۆ داهاتوو باس دەکات. بێکاری حەسەن کە سەڕەڕای ئەوەی دەرچووی زانکۆیە؛ شتێکی نامۆ و نوێ نییە.لەڕاپرسییەکدا کەلەلایەن دڵساد و هاوکارانی ئەنجامدراوە (٢٠٢٣)، دەرکەوتووە کە لەکۆی ٧٢ کە تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٦٠ ساڵانە، ٧١% ئەو کەسانەی کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە ڕایانگەیاندووە کە گرفتیان هەیە بۆ دۆزینەوەی کار. نزیکەی چارەگێکی بەشداربووان خاوەن بڕوانامەی ماستەر بوون، ٨٩% یان بەسەختی توانای دامەزراندنیان هەبووە  چاوپێکەوتنەکانی دەزگای حکومڕانی هاوبەشە جیهانییەکان دەریانخستووە کە "بەبێ گوێدانە ئاستی خوێندنیان، گەنجی کورد دامەزراو نین و بەر هەستێکی نائومێدی لەداهاتووی خۆیاندا کەوتوون. کاتێک باس لە کۆچکردن دەکرێت، نائومێدییەکی قووڵ دەردەکەوێت. کۆچبەرێکی دیکە کە قسەی لەگەڵ کەناڵی جزیرە کردووە بەناوی کامەران عەزیز ڕایگەیاندووە لە شەش هەزار دۆلاری بە قاچاخچییەکان داوە بۆ ئەوەی تا بێلاڕووسی بگەێنن، ئەم بڕە پارەیە نزیکە لە کۆی ئەو تێچوونەی کەکۆچبەران دەیدەن لەهەوڵی گەیشتن بۆ ئەوروپا. بەپێی ئۆزدەمیر و ئەلاکا، تێچووی کۆچکردنی ئەو کۆچبەرانەی کەهەوڵدەدەن بچنە وڵاتانی ئەوروپا لەنێوان سێ بۆ پێنج هەزار دۆلاردایە، لەوانە پاسەپۆرت، بلیتی فرۆکە، تێچووی شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ بڕی ئەو پارەیەی کەدەدرێت بە قاچاخچی، کەزۆرجار لە ڕێگادا نرخەکە بەرزدەکەنەوە و کۆچبەران دەخەنە ژێر ڕەحمی قەرزدارییەوە ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان کە بەوردی داهاتی مانگانەی خێزانەکان بە ٨٥٠ دۆلار مەزەندە دەکات، هەروەها باس لەوە دەکات کە تێکڕا داهاتی کەسێک کە لەناو هەرێمی کوردستاندا دەیەوێت کۆچبکات زۆر کەمە بۆ دابینکردنی تێچووی کۆچکردن بۆ ئەوروپا، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کەئەگەر هەر خێزانێک  پێنجەم ئەندام بێت بەو مانایە دێت کە هەرتاکێک لەو خێزانە داهاتی ڕۆژانەی تەنها  ٥ دۆلارە. هەر ئەوە ئاماژە بەوەش دەدات کەزۆربەی ئەوانی ئاستی داهاتیان مامناوەند و نزمە زیاتر مەترسی کۆچکردنیان لەسەرە، تەنانەت ئەوانەی کە داهاتیشیان کەمە پەنا دەبەن بۆ قەرزکردن و پڕۆسەی کۆچکردنیان لەڕێگەی قەرزکردنەوە بڕی پارەی تێچووی کۆچکردنەکانیان پێکدەهێنن کە ئەمەش تیشک دەخاتەسەر ئەو ڕێوشوێنە پڕ لە نائومێدییەی کە خەڵک دەیگرنەبەر، لەبەرئەوەی زیاتر وا پێشبینی دەکرێت کەئەو تاکانەی خاوەن داهاتی بەرزترن لەڕێگەی یاساییەوە کۆچبەکەن. سەڕەڕای مەترسییەکان و تێکچوونی باردۆخەکان، گەنجانی کورد هێشتا ئەوە هەڵدەبژێرن کە ماڵەکانیان و هەرێمی کوردستان بەجێی بهێڵن و بەدوای ژیان و دەرفەتی باشتردا بگەڕێن. هەر وەک ئەو دوو هاوڵاتییە کوردەی کەلەساڵی ٢٠٢١ قسەیان بۆ کەناڵی جزیرە کردبوو و ناڕەزایەتییەکانیان بەم شێوەیەی کە ڕۆماین لێپلا چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجامدابوون بەهەمان شێوە کەمی هەلی کاریان بەستبۆوە بەوەی کەلەلایەن حکومەتەوە پەراوێزخراون.

کۆبەند  

سەڕەڕای مەترسیی و خەرجییەکان، هێشتا گەنجانی هەرێمی کوردستان بەکۆمەڵ هەڵدێن، بە وردبوونەوە لەو دیاردەیە جەخت لەسەر تێکچوونی  دۆخی ئابووری هەرێم دەکاتەوە. بەرلەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووانی هەرێ،، ئەگەر گەنجان بەردەوام بن لە دەرچوون لە هەرێم بەو ڕێژەیەی کەلەساڵی ٢٠٢١ تۆمارکرابوو بە نزیکەیی ٣٧ هەزار کەس، ئەوا هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگی هەنکوویی و جۆراوجۆر دەبێتەوە، لەوانە:یەکەم: دەبێت پێکهاتەی ئابووری هەرێمی کوردستان ڕێکبخرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو دڵەڕاوکێیەی هەیە لەسەر ئاستی نائاسایشی ئابووریدا. ئەگەر بە زووترین کات کەرتی تایبەتی سەربەخۆ پەرەی پێنەدرێت و مووچەی گشتیش بەردەوام بێت لەدوا کەوتن؛ ئەوا هەستکردن بەڕەشبینی لەمەڕ دۆخی ئابووری زیاتر دەبێت و ئەمەش وادەکات کە هاوڵاتیان هەمیشە لەدڵەڕاوکێ دابن و زیاتر لەگەڵ دۆخەکەدا پەرەبستێنێت لەنێو دانیشتوواندا، ئەم هەستەش هاندەری کۆچکردنە. یەکێکی دیکە لە کاریگەرییە لاوەکییەکان ڕۆیشتنی سەرمایەیی مرۆییە، بەو پێیەی زۆربەی کۆچبەرەکان لەوە دەچێت کە گەنج بن، کەواتە ناوچەکە مەترسی لەدەستدانی یەکێک لەگەورەترین  و خاوەن مەبەست، بەرهەمدارترین و خوێندەوارترین توێژەکانی کۆمەڵگای لەسەرە.لەلایەکی ترەوە، ئەو وەبەرهێنانەی حکومەتی هەرێم لە بواری پەروەردەدا ئەنجامی دەدات، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو کەسانەی خوێندەوارن و هزرفراوانن و لەدەستدانی هێزی مرۆیی بۆ هێزی کاری هەرێم.هەروەها  پەتای ساڵی ٢٠٢٠ بووە هۆی سەرهەڵدانی زۆرێک لە بزنسە ئۆنلاینەکان کە چەندین گەنجی بەتوانا بە کارامەیەکانیان ئامادەگی ئەوەیان هەبوو کە بازرگانی بکەن و پارە پەیدا بکەن بەدەستپێکردنی بزنسە سەرەتاییەکانی خۆیان- لەم حاڵەتەدا هەرێم مەترسی لەدەستدانی کۆمەڵێک بەهرەی لەسەرە ئەگەر هانی ئەو خاوەن بەهرانە نەدات و دەرفەت بۆ گەنجەکان نەڕەخسێندرێت. مەترسییەکانی تر بریتیین لە ناهاوسەنگی دیمۆگرافیای دانیشتووان، بەو پێیەی زۆربەی گەنجان کۆچدەکەن، لەو ڕێژەیەی گەنجان زیاتر ڕەگەزی نێر دەبیندرێت، هەر بۆیە ڕێژەی بەرامبەر ڕەگەزی مێ لە هەرێمی کوردستاندا دەمێنێتەوە. یەکێکی تر لە تێبینییەکان بریتییە لەوەی کە زۆربەی پرسە ئابوورییەکان لەبنەڕەتدا سیاسین؛ گرێبەستە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان درزی تێدەبێت، هەروەها لە ڕێژەی دەنگدانیشدا دەردەکەوێت کە بەشداری سیاسی بەشێوەیەکی بەردەوام لەکەمبوونەوەدایە ئەوەش وادەکات کە جیاوازی لەنێوان هاوڵاتیان و نوخبەی سیاسیدا زیاتربێت. ئەمەش دەبێتە هاندەر بۆ دروستبوونی نەوەیەک کە هەست بەوە بکات کە نوێنەری نییە و بەو هۆیەوە دابڕان یان بێهیوابوون لە حکومەتی خۆبەڕێوبەری کوردیدا زیاتر بێت. ئەگەر ڕێژەی دەنگدان لە هەولێری پایتەخت وەربگرین؛ کە یەکێکە لە پڕ دانیشتوانترین شاری هەرێمی کوردستان،  لەساڵی ٢٠١٠ دا  ئەو کەسانەی مافی بەشداریکردنی دەنگدانیان هەبووە ٧٦% بەشداربوونە و دەنگیان داوە، لەساڵی ٢٠١٤ دا ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لەهەولێر بۆ ٧٢% کەمبۆتەوە و لەساڵ ٢٠١٨ ڕێژەی دەنگدان دابەزیووە بۆ ٥٠%, کە ئەمەش دیاردەیەکی سەرتاسەر و گشتگیرە لە هەرێمی کوردستاندا.عەزیز و ڤان ڤین بۆیان دەرکەوتووە کە نوێنەرایەتی سیاسی لەهەرێمی کوردستاندا لەئاستێکی خراپدایە، ئەمەش لەکەمی بەشداری دەنگدەران و زیاتر بێهیوایی لە نوخبەکان دەردەکەوێت بەپشتبەستن بەو خاڵانەی کەلەسەرەوە ئاماژەی پێدرا، دەتوانین پێشنیار بکەین کەدەتواندرێت لەڕێگەی هەندێک ڕێوشوێنێکەوە ڕووبەڕووی بەشێک لەهۆکاری کۆچی گەنجان ببینەوە. بۆدانانی سیاسەتی کاریگەر کە ڕووبەڕووی کۆچی بەکۆمەڵ و پێشبینینەکراو ببێتەوە، داتای فەرمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندەوە پێویستە، تا ئێستا نەبوونی زانیاری و ئامار لەسەر ژمارەی کۆچبەران و زانینی ئەوەی کە لەو ڕێژەیە چەندیان بەسەلامەت گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و چەند کەس گیانیان لەدەستداوە نادیارە، کەئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەلێکۆڵینەوە و چارەسەرکردنی دیاردەکە قورستربێت. بەم جۆرە، پێکهاتەی ئابووری حکومەتی هەرێم پێویستی بە لێکۆڵینەوە و داڕشتنی ورد هەیە، بۆ دوورکەوتنەوە لە مۆدێلی خانەخوێییەکەی (کرێیە وڵات) کە نیوەی دانیشتوانی وابەستەی کەرتی گشتی کردووە؛ بژێوی ژیانی خێزانێک دادەبرێت یان دوادەخرێت، کەرتی تایبەتیش دەبێت بەجۆرێک ئاڕاستەبکرێت و گەنجان ڕابکێشێتە بازاڕی کارەوە. لەلایەکی ترەوە، بۆ دروستکردنی دەرفەتی کارکردنی پێویست بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان و ڕاکێشانی ژمارەیەکی زیاتر لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ناو بازاڕی کار و بەدواداچوون بۆ ئامانجانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە ستراتیژییەکی ڕوون هەیە سەبارەت بە ئابوورییەکەی و کاریگەرییەکەی لەسەر کوالێتی ژیانی گەنجان. لەئێستادا، ستراتیژییەکی لەو شێوەیە ونە کە جەوهەری پارێزگارییکردنە لەو گرفتە کۆمەڵایەتییە.


Works Cited

     Dilshad, Zagros Z., et al. “The Effect of COVID-19 on the Kurdistan Region Government (KRG) Economy.” Journal of the Knowledge Economy, 22 Mar. 2023, 

 Fazil, Shivan. “Understanding the Roots of the Younger Generations’ Despair in the Kurdistan Region of Iraq.” Arab Reform Initiative, 4 Apr. 2023, 

Gunter, Michael M. Routledge Handbook on the Kurds. Abingdon, Oxon ; New York, Ny, Routledge, 2019.

Ibrahim, Arwa. “Why Thousands of Iraqi Kurds Risk Their Lives to Reach Europe.” 

Jiyad, Sajad, et al. “Economic Drivers of Youth Political Discontent in Iraq: The Voice of Young People in Kurdistan, Baghdad, Basra and Thi-Qar.” Global Partners Governance, 2020

Joshua Krasna. “Autonomy Curbed? Kurdish Oil Exports Hit Snags from Turkey and Baghdad - Foreign Policy Research Institute.”

Lepla, Romain. “The Root Causes of Kurdish Iraqi Migration: Early Warnings of an Impending Youth Quake in the KRI.” 13 July 2022, 

  1. Mills, Robin. “Kurdistan Gas and Diversification.” Middle East Institute, 2023, 

Ozdemir, Alper, and Mehmet Alaca. “ORSAM-Center for Middle Eastern Studies.” ORSAM-Center for Middle Eastern Studies, 2021, 

Rudaw. “Salary Delays Tighten the Noose in Already Impoverished Duhok Province.” 

Sardar Aziz, and Erwin van Veen. “The Crisis of Representation in the Kurdistan Region of Iraq.” 

Sirwan, Dilan. “37,000 Iraqis Migrated in 2021, Ten Died: Refugee Foundation.” 

“The Kurdistan Region of Iraq - Reforming the Economy for Shared Prosperity and Protecting the Vulnerable (Vol. 2) : Main Report.” World Bank

Wahab, Bilal. “The Rise and Fall of Kurdish Power in Iraq.” The Washington Institute, 2023

Zalime, Ali. “Problematising Current Mass Migration in the Iraqi Kurdistan Region.”