پەراوێزخستنی ژنان لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا
پێشەکی پارێزگای پێشەکی
لێکۆڵینـەوە لـە سـەر ژنانـی کـورد و بەشـداریکردنیان لـە کۆمەڵگـە و مێـژوو و کولتـووری کوردیـدا لـە ڕووی مێژووییـەوە سـنووردار بـووە. ئاسـتەنگگەلێکی سیسـتماتیک وەکـوو بێدەوڵەتـی، بـە تـاوان کردنـی پرسـی کـورد و نەبوونـی پشـتیوانی مـاددی و دامەزراوەیـی هـەر وەک شــەهرزاد موجــاب (٢٠٢١، ل. ١٦-١٧) ئامــاژەی پێــداوە، رێگربوونــە لــە دروســت بــوون و بڵاوبوونــەوەی زانیــاری لەبــارەی ژنانــی کــورد. ســەرەڕای ئەمانــە لــە گــەڵ پەرەســەندنی بــواری کوردۆلــۆژی لــە مــاوەی دوو دەیــەی ڕابــردوودا، لێکۆڵینــەوە ســەبارەت بــە ژنانــی کــورد و ڕۆڵیــان لــە داڕشــتنی سیاســەت و کولتــوور و هونــەری کوردیــدا لــە هەڵکشــان بــووە، ئەگەرچــی بــە هێواشــی. یەکێــک لــەو بوارانــەی گۆڕانکارییەکانـی ئومێدبەخشـن بـواری ئەدەبـی کوردییـە، بـەڵام هێشـتا وێنەیەکـی پیاوانـە بەسـەر ئەدەبـی کوردیـدا زاڵـە و ڕەخنەگرانـی ئەدەبی وەک دیاردەیەکــی نــوێ باســی بەشــداری ژنــان دەکــەن. مێــژووی ئەدەبــی کــوردی تەنیــا چەنــد دەنگێکــی ژنانــی لــە شــیعری کلاسـیک تۆمارکـردووە و نووسـینی ژنـان زۆرتـر لـە هەشـتاکانەوە لەبەرچاوگیـراوە. هەتاکـو ئێسـتا غیابـی ژن لـە ئەدەبیاتـی کوردیـدا وەک «ڕاسـتییەکی جێگـەی داخ» بـاس دەکرێـت. بـەڵام دۆزینـەوەی کۆمەڵێـک دەسـتنووس و لـە ناویانـدا چەنـد بەرهەمێکـی ژنـان ئاڵنـگاری ئـەم بـاوەڕە چەسـپاوەی کـردووە. لـەم لێکۆڵینـەوەدا، بـاس لـە پەراوێزخسـتنی ژنـان لـە مێـژووی ئەدەبـی کـوردی و ئـەو تێڕوانینە نووسـینی ژنـان بـە دیاردەیەکـی درەنـگ وەختانـە ناودەبـا دەکـەم. هەروەهـا تیشـک دەخەمـە سـەر میکانیزمەکانـی پەراوێزخسـتنی ژنـان و باسـی ڕێکارەکانی دەرخستن و دۆزینەوەی دەنگی ژنان و ئالنگاری دەکردن و پەراوێزخستنیان دەکەم.
ئــەم وتــارە لــە ســێ بەشــی ســەرەکی پێکهاتــووە. لــە بەشــی یەکەمــدا، غیــاب و پەراوێزخســتنی ژنــی کــورد نیشــان دەدەم لــە ســەرچاوە سـەرەکییەکان، لەوانـە مێـژووی ئەدەبیـی کـوردی، ئەنتۆلۆژیـا و دەقـە بنەڕەتییەکانـی ڕەخنـەی ئەدەبـی کـوردی. پاشـان ئـەوە دەخەمـەڕوو کـە چـۆن ئـەم سـەرچاوە بنەڕەتییانـە دەوریـان هەبـووە لـە پەراوێزخسـتنی دەنگـی ژنـان لـە ئەدەبـدا و چـۆن ئـەو پەراوێزخسـتنانە لـە وەرگێڕانـی ئەدەبـی کـوردی و پرۆگرامەکانـی خوێندنـدا دووپـات دەبێتـەوە و دەچەسـپێنرێت. لـە بەشـی دووەمـدا بـاس لـە هۆکارەکانـی پەراوێزخسـتنی ژنانـی کـورد لـە مێـژوو و ئەدەبـدا دەکـەم کـە بریتیـن لـە بێدەوڵەتـی، سـەرکوتکردنی سیاسـی و کەمینەسـازی، دینامیزمـی دەسەڵات لــە نێــوان زمانە\دایالێکتــە کوردییــەکان و پیاوســالاری. لــە کۆتاییــدا بــاس لــە پۆتانســێلەکانی ئەرشــیفە گشــتی و تایبەتییــەکان، گۆڤـار و بڵاوکـراوە سـەرەتاییە کوردییـەکان و مێـژووی زارەکـی دەکـەم بـۆ دۆزینـەوە و دەرخسـتنی دەنگـی وونبـووی ژنـان و ئاڵنگاریکردنـی غیابی ژنان لە مێژووی کوردیدا.
پەراوێزخستنی ژن لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا
بــە چاوخشــاندنێک بــە کتێبەکانــی مێــژووی ئەدەبــی کــوردی، ڕەخنــەی ئەدەبــی، و ئەنتۆلۆژییــەکان و هەروەهــا ئــەو لێکۆڵینــەوە ئەکادیمییانــەی تایبەتــن بــە ئەدەبــی کــوردی، بەڕوونــی پەراوێزخســتنی ژنانــی ئەدیــبمان بــۆ دەردەکەوێــت. بــۆ نموونــە یەکێــک لــە گرنگتریـن سـەرچاوەکانی مێـژووی ئەدەبـی کـوردی کتێبـی مێـژووی ئەدەبـی کـوردی (٢00١-٢00٧)ی مـارف خەزنـەدارە، کـە لـە حـەوت بەرگدا رووماڵــی ئەدەبیاتــی کــوردی لــە ســەدەکانی ناوەڕاســتەوە تاوەکــو ١٩٧٥ دەکات. ئــەم کۆمەڵــە بەرگــە زیاتــر لــە ســەد و شەســت دەروازە لەسـەر شـاعیر و نووسـەران لەخـۆ دەگـرێ کـە تەنیـا سـێیان ژنـن (میهرەبـان (١٨٥٨-١٩٠٥)، جیهـان ئـارا (١٨٥٩-١٩١١]، و ئامینـە (نیـوەی دووەمـی سـەدەی نۆزدەهـەم –نیـوەی یەکەمـی سـەدەی بیسـتەم) (٢00٤، ل. ٦١١-٢٢). بەرگـی پێنـج تـا حەوتـەم سـاڵانی ١٩١٤ تـا ١٩٧٥ دەگرێتـەوە و سـەد دەروازە لەخۆدەگرێـت کـە هەموویـان شـاعیر و نووسـەرانی پیـاون. کتێبەکانـی خەزنـەدار سـەرچاوەی سـەرەکی لێکۆڵینـەوە و پرۆگرامـی خوێندنـی ئەدەبـی کوردیـن لـە زانکۆکانـی باشـووری کوردسـتان و رۆڵیـان هەبـووە لـە چەسـپاندنی ئـەو بۆچوونەی کە نووسـینی ژنـان دیاردەیەکـی نوێیـە لـە ئەدەبـی کوردیـدا. یەکـەم کتێـب لەسـەر مێـژووی ئەدەبـی کـوردی بەنـاوی (مێـژووی ئەدەبـی کـوردی) لـە لایـەن عەلائێدیـن سـەجادییەوە لـە سـاڵی ١٩٥٢ نـووسراوە نـاوی هیـچ ژنێکـی ئەدیـب لەخۆناگرێـت و بـە هەمـان شـێوە لـە کتێبەکــەی قەناتــی کــوردۆ (تاریخــا ئەدەبیاتــا کــوردی) کــە یەکەمیــن کتێبــە بــە کرمانجــی لەســەر مێــژووی ئەدەبــی کــوردی، نــاوی هــیچ ژنێک نەهاتووە.
هەروهـا ژنـان لـەو کتێبـە سـەرەتاییانەی کـە بناغـەی رەخنـەی ئەدەبـی کوردییـان دانـاوە و تایبـەت بـوون بـە مێـژووی ئەدەبـی کـوردی لـە سـەدەی بیسـتەم وەکـوو کتێبـی (شــیعر و ئەدەبیاتـی کـوردی، ١٩٤١-١٩٥٦) رەفیـق حیلمـی و (کاروانـی شـیعری نوێـی کـوردی - ١٩٧٨) کاکــەی فــەلاح غــایبن. هەروەهــا ژنــان لــە ئەنتۆلۆژیاکانــی ئەدەبــی کوردیــدا زۆر دەگمــەن دەبینرێــن. لــە یەکــەم ئەنتۆلۆژیــای کــوردی (ئەنجومەنـی ئەدیبانـی کـورد، ١٩٢٠) تـا ئەوانـەی کـە دواتـر چـاپ بـوون وەکـوو (هۆزانڤانێـت کـورد، ١٩٨٠)ی سـادق بەهائەدیـن ئامێـدی، (ئەنتۆلۆژیــای هەڵبەســتڤانێن کــورد، ١٩٩٢)ی بالــی، و (کەشــکولا کرمانجــی، ٢00٤)ی جەلیلــی جەلیــل. تەنانــەت ئەنتۆلۆژییــە ناوازەکــەی محەمەد ئـوزون، (ئەنتۆلۆژیـا ئەدەبیاتـی کـوردی،١٩٩٠) کـە لـە زۆر لایەنـەوە جیـاواز بـوو، لـە کـۆی سـەد و چـوار دەروازە تەنیـا یـەک ژن (ئـەسما ئۆجـاک) لەخۆدەگرێـت. تاکـە سـەرچاوەیەک کـە دەنگـی ژنـان لەخۆدەگرێـت، کتێبـی (مێـژووی ئەدەبـی کـوردی، ٢00٨) سـدیق ســەفیزادە بۆرەکەییــە، کــە لــە کــۆی ســێ ســەد و شەســت و چــوار شــاعیر بیســت و دوو شــاعیری ژنــی تێدایــە. ئــەم پەراوێزخســتنە لــە ئەنتژۆلۆژیای ئەدەبیاتی زارەکیــشدا دەبینرێت.
ئەمیـری حەسـەنپوور لـە پێشـەکی کتێبـی (ئەدەبیاتـی زارەکـی موکریـان- بەشـی ژنـان، ٢٠١٤)، ئامـاژەی بـەوە داوە کـە لـە ئەنتۆلۆژیایەکـی بەیتبێـژی ناوچـەی موکریـان و بابانـدا، سـی نـاو خراونەتـەڕوو لەوانـە تەنیـا یەکێکیـان ژنـە. هەروەهـا لیسـتەکەی عەبـدوڵڵا ئەیبویـان سـی دەنگبێـژ لـە خـۆ دەگرێـت کـە تەنیـا پێنجیـان ژنـن (٢٠١٤، ل. ٢٤). سـەیر نییـە کـە پشـتگوێخستن و پەراوێزخسـتنی ژنـان لـە وەرگێڕانـی شـیعری کوردیـدا دووپـات بووەتـەوە. لـە لێکۆڵینەوەیەکـدا کـە مـن و کلیمەنـس سـکالبێرت یوجـەل (Clemence Scalbert Yucel) لـە نێـوان سـاڵانی ٢٠٢٠ بـۆ ٢٠٢١ لەسـەر وەرگێڕانـی ئەدەبـی کـوردی بـۆ ئینگلیـزی ئەنجاممانـدا، تێبینـیمان کـرد لـە دە کتێبـی وەرگێـڕاودا تەنیـا دوو نووسـەری ژن (کـەژاڵ ئەحمـەد و هیـوا پەناهـی) هـەن، هـەروا لـە ئەنتۆلۆژیاکانـدا ژنـان زۆر پەراوێزخـراون، وەک لـە خشـتەی ژمـارە (١) هاتووە.
پاسـاوی وەرگێـڕ و ئێدیتـۆرەکان بـۆ غیابـی ژنـان ئەوەیـە کـە بەشـداری ژنـان لـە ئەدەبیاتـی کوردیـدا یـان «نوێیـە» یـان «جێگـەی سـەرنج نییـە». بـۆ نموونـە ڕێبـوار فەتـاح لـە پێشـەکیی ئەنتۆلۆژیـای شـیعری نوێـی کوردیـدا (My Poetry Depicts You، شـیعرەکەم وێنـات دەکات- لـە سـاڵی ٢٠١٧ چـاپ و بڵاوکراوەتـەوە) دەڵێـت: «بەداخـەوە وەک زۆربـەی کولتـوورەکان بـە درێژایـی مێـژوو، پیـاوان بەسـەر گۆڕەپانـی ئەدەبـی کوردیـدا زاڵـن. بۆیـە دۆزینـەوەی ژنـی شـاعیری کـورد بـۆ ئـەوەی لـەم ئەنتۆلۆژیایـەدا جێگەیـان بکرێتـەوە کارێکـی دژوار بـوو.»)١١ .p ,20٢١ ,Ghaderi and Scalbert-Yücel(
پەراوێزخســتنی ئەدەبـی ژنانـی کـورد لـە وەرگێـڕدراوەکان بـە زمانـی فارسـی و تورکـی و عەرەبـی بـەردەوام بـووە. (کلیـات تاریـخ شـعر کــردی، ٢00٦) بەختیــار ســەجادی بــە زمانــی فارســی نووســیویەتی و (Kürt Şiiri Antolojisi Antolojisi ٢00٧)ی ســەلیم تەمـۆ بـە زمانـی تورکـی نموونـەی ئـەو جـۆرە پەراوێـز خسـتنەن. پەراوێزخـستن و سـڕینەوەی ژنـان، هەروەهـا توێژینـەوە ئەکادیمیەکانـی بـە زمانـی کـوردی و غەیـرە کوردیشـی گرتووەتـەوە. جگـە لـە چەنـد بەرهەمێـک (موکریانـی، ١٩٨٠؛ حەسـەن، ٢٠١٣؛ ئەلحەمیـد، ٢٠١٧)، زانیـاری زۆر کـەم لەسـەر ژنـە نووسـەرەکانی کـورد هەیـە. هەروەهـا لێکۆڵینەوەیەکـی کـەم سـەبارەت بـە گرنگـی ژن لـە ئەدەبیاتـی زارەکـی کوردیدا هەیە (20٢٤ ,20٢٢ ,20١٨ ,Schäfers ;20١٦ ,Hamelink).
نەبوونـی ژن لـە مێـژووی ئەدەبـی و کلتووریـدا بەردەوامـی سـڕینەوەو پەراوێزخسـتنی ژنانـە لـە مێـژووی کوردیـدا بـە گشـتی. ڕوخـۆش عەلـی کـە لـە کتێبەکەیـدا (مێـژووی تێکۆشـانی مێیینـەی کـورد لـە مەلەکییەتـەوە تـا دوای ڕاپەڕیـن: بەشـێک لـە مێژوویەکـی فەرامۆشـکراو، ٢٠١٥) چاوپێکەوتنـی لەگـەڵ سـەد و حەڤـدە ژنـە چالاکوانـی سیاسـیدا کـردووە و دەڵێـت کـە ژنانـی چالاکـی سیاسـی «نـەوەک لـە پەراوێزدا نیــن بەڵکــو لــە هەمــوو پەراوێزێکیشــدا کراونەتــە دەرەوە، چ وەک مێینــە فەرامۆشــکراون چ وەک خەباتگێــڕ.» (٢٠١٥، ل. ٩). زۆرجــار سـڕینەوەو پەراوێزخسـتنی ژنـان لـە بزووتنـەوە شۆڕشـگێڕییەکاندا، لەگـەڵ دروشـم و ئایدیۆلۆژیـای ئـازادی، ڕزگاریخـوازی و یەکسـانیخوازی بزووتنەوەکەدا ناگونجـێ. عومــەر شـێخمووس لــە پێشــەکییەکەیدا بــۆ بەرگــی یەکەمــی کتێبــی (گوڵدانـی ژن، ٢٠٢٠)ی نەرمیــن عـوسمان ئامـاژەی بـەوە کـردووە و تێیـدا باسـی ڕۆڵـی ژنانـی شۆڕشـگێڕ نـاو ریزەکانـی یەکێتـی نیشـتیمانی کوردسـتان کـردووە کـە بـە شـێوەیەکی بەرچاو لەبیر کراون هەرچەندە ئەمە پێچەوانەی ئایدۆلۆژیای یەکێتیـیە.
«مێـژووی رۆڵـی ژنـان لەنـاو شۆڕشـی نـوێ و خەبـات و تێکۆشـانی یەکێتیـی نیشـتمانی کوردسـتان لەسـەرەتاوە تـا ئێسـتا، بـە شـێوەیەکی ســەرنجڕاکێش فەرامووشــکراوە و بایەخــی پــێ نــەدراوە. ئــەم دیاردەیــە لــە گــەڵ رێبــاز و ئایدیۆلۆژیــای ی.ن.ک، کۆمەڵــە و بزووتنــەوە ناگونجێـت، هەموولایـەک زۆربـاش ئـاگادارن و دەزانـن کـە رۆڵـی ژنانـی سـەر بـە ی.ن.ک. چەنـد گـەورە و گرنـگ بـووە لەنـاو خەباتـی نهێنی نــاو شــارەکان و زانکــۆکان.» (٢٠٢٠، ل. ٩).
لـە دەرئەنجامـدا پەراوێزخسـتنی ژن لـە سـەرچاوە سـەرەکییەکاندا، وێنـەی ئەدەبـی کـوردی زۆر پیاوانەیـە و نەبوونی ژنیش وەک ڕاسـتییەکی «جێگــەی داخ» لەقەڵــەم دەدرێــت. ئــەم وێنەیــە لــە پرۆگرامەکانــی قوتابخانــە و زانکۆکانــی باشــووری کوردســتاندا چەســپاوە، چونکــە نووسـەرانی ژن یـان بـە تـەواوی بوونیـان نییـە یـان وەک دیاردەیەکـی درەنـگ وەخـت و نـوێ دەخرێنـەڕوو. کاتێـک لـە مانگـی حوزەیرانـی ٢٠٢٣دا لەگـەڵ بەڕێوەبەرایەتـی گشـتی پرۆگرامـی خوێنـدن بـۆ زمـان و ئەدەبـی کـوردی کوردسـتان لەحکوومەتـی هەرێمـی کوردسـتان، باسـی پەراوێزخسـتنی ژنانـم لـە پرۆگرامـی خوێندنـی ئەدەبـی کـوردی ورووژانـد، ئـەوان ڕەوانــەی ئـەو سـەرچاوە سـەرەتاییانەیان کـردم کە پرۆگرامەکانیـان لەرێگەیـەوە ئامادەکردبـوو و پرسـیاری ئەوەیـان کـرد لـە کام سـەرچاوە دەتوانـن ژنانـی ئەدیبـی کـورد بدۆزنـەوە بـۆ نوێکردنــەوەی پرۆگرامەکانیــان. پرســیارەکەیان دروســت بــوو چونکــە لــە کاتێکــدا لێکۆڵینــەوەی ئەرشــیفی و دۆزینــەوەی دەستنووســەکان لە مــاوەی دەیەکانــی ڕابــردوودا، ئاڵنــگاری بــاوەڕی قــووڵ ســەبارەت بــە نەبوونــی نووســەرانی ژنیــان کــردووە، بــەڵام هێشــتا نەبوونەتــە هــۆی هاندانــی هەڵســەنگاندنەوەی جــددی بــۆ مێــژووی ئەدەبــی کــوردی. لــە بەشــی دوایــی بەشــێک لــە هۆکارەکانــی پەراوێزخســتنی ژنـە ئەدیبەکانـی کـورد دەخەمـەڕوو. هەندێـک لـە هـۆکارەکان لـە گـەڵ ئەدەبیاتـی جیهانیـدا هاوبەشـن و تەجرووبـەی ژنانـی ئەدیبـە لـە مێـژووی گـەلان، بـەڵام هەندێکیشـیان تایبەتـن بـە ئەزموونـی ژنانـی کـورد وەک ژنانـی نەتەوەیەکـی سـەرکوتکراوی بـێ دەوڵـەت. (Mojab, ١٤ .p ,20٢١).
هۆکارەکانی پەراوێزخستنی ژنان لە مێژووی ئەدەبی کوردی
٢.١. بێ دەوڵەتی و سەرکوتکردنی سیاسی و کەمینەبوون
شــێوەزارەکانی زمانــی کوردیــی هەورامی\گۆرانــی، کرمانجــی و ســۆرانی لــە ســەدەی پانزەهەمــەوە وەک زمانــی ئەدەبــی لــە میرنشــینە کوردییــە نیمچەســەربەخۆکانی نــاو ئیمپراتۆریەتــی عوسمانــی و ئێرانــدا گەشــەیان کــرد (Hassanpour, ١٩٩٢ ؛ خەزنــەدار، ٢00١). بــەڵام ســەرەڕای ئــەوەش زمــان و ئەدەبــی کــوردی لــە ژێــر هەژموونــی زمانەکانــی ئیمپراتۆریەتــی فارســی و عەرەبــی و تورکیــدا مایــەوە. بــە ڕووخانـی ئیمپراتۆریەتـی عوسمانـی و دەوڵەتـی قاجـاری ئێـران و دروسـت بوونـی ڕۆژهەڵاتـی ناوەڕاسـت لە سـەدەی بیسـتەمدا، کـورد وەک نەتەوەیەکـی بـێ دەوڵـەت مایـەوە و کوردسـتان لـە نێـوان تورکیـا، عێـراق، ئێـران و سـوریادا دابـەش کـرا. ئـەو سیاسـەتە ئاسـمیلەکردنانەی کـە ئـەم دەوڵەتانـە پەیڕەویـان کـردووە، زمـان و کەلەپـوور و کولتـووری کـوردی خسـتۆتە مەترسـییەوە. زمانـی کـوردی تـا سـاڵی ١٩٩١ لـە تورکیـا بەکارهێنانـی قەدەغـە بـوو (Skutnabb-Kangas and Bucak ١٩٩٤) لـە ئێرانیـش ڕەزاشـا کـە لـە سـاڵی ١٩٢٥ بـۆ١٩٤١ دەسـەڵاتدار بــوو، داب و نەریــت، کولتــوور، جلوبــەرگ، ئەدەبیــات و مۆســیقای کــوردی قەدەغــە کــرد (Hassanpour, ١٩٩٢, p. ١٢٦). حەســەنپوور ئامـاژە بـەوە دەکات کـە لـە ژێـر بارودۆخـی سـەرکوتگەرانە لـە تورکیـا، سـوریا و ئێرانـدا «بەشـێکی بەرچـاو لـە میراتـی ئەدەبـی کـوردی لەناوچـوو، بـە تایبەتـی ئەوانـەی کـە لـە ئەرشـیفە شەخسـییەکاندا بـوون» (١٩٩٢: ٦٦). لـە راسـتیدا بیـرەوەری و ژیاننامـەی ڕۆشـنبیران و ئەدەبیانـی کـورد لـە سـەدەی بیسـتەمدا پـڕن لـە گێڕانـەوەی دڵتەزێنـی لەناوبردنـی کتێـب و تۆمـارە کوردییـەکان لـە ترسـی زوڵـم و سـتەمی دەسـەڵاتدارانی داگیرکــەری کوردســتان. بــە دڵنیاییـەوە لــە نێــو ئــەو بەرهەمانــەی کــە فەوتــان، نـووسراوی ژنانـی کوردیــش هەبـوون. بـۆ نموونــە دیــا جــوان (١٩٥٣-٢٠٢٥ ) یەکێــک لــە بەناوبانگتریــن شــاعیرانی ڕۆژئاڤــای کوردســتان، لــە چاوپێکەوتنێکــدا وەبیــری هێنایــەوە کاتێـک دیوانـە شـیعرییەکەی (Pêlek Ji Derya Kovanên Min) لـە سـاڵی ١٩٩٢ لـە سـوریا بڵاوکرایـەوە، لەلایـەن دەسـەڵاتدارانی سـوریاوە دەسـتگیرکرا و چەندیـن جـار لێکۆڵینـەوەی لەگەڵـدا کـراوە و دواجـار کتێبەکـەی لەناوبـرا. کۆمەڵـە شـیعری دواتریشـی هەمـان چارەنووسـی هەبـوو (چاوپێکەوتـن، شـوباتی ٢٠٢٠ و ١٣ی تشرینـی یەکەمـی ٢٠٢٣) جگــە لــەوەش لەبــەر هــۆکاری سیاســی و ئابــووری بەشــێکی بەرچــاو لــە ئەدەبیاتــی نــووسراوی کــوردی وەک دەستنووســی چاپنەکــراو لــە کتێبخانــە نیشــتمانییەکان و ئەرشــیفی گشــتی و تایبــەت لــە سەرانســەری ڕۆژهەڵاتــی ناوەڕاســت و جیهانــدا ماوەتــەوە. بەدرێژایــی ســاڵانی ڕابــردوودا، شــارەزایانی کــورد کۆمەڵێــک دەستنووســیان بەدەســتهێناوە و هەندێــک جاریــش دەستنووســەکانیان چــاپ کــردووە و بوونەتـە مایـەی دەوڵەمەنـدی کەلەپـووری کـوردی. بـۆ نموونـە ئەنـوەر سـۆڵتانی بـە پشـتبەستن بـە دەستنووسـێکی سـەدەی هەژدەهـەم لـە کتێبخانـەی نەتەوەیـی بەریتانیـا، کتێبـی دیوانـی شـیعری کـوردی گورانـی (Anthology of Gorani Poetry) لـە لەنـدەن ١٩٩٨ چـاپ کـرد. هەروەهـا مسـتەفا دێهقـان کۆمەڵێـک دەسـتنووس و دەقـی چاپنەکـراوی بـە شـێوەزارەکانی هەورامی/گۆرانـی و سـۆرانی لـە کـۆدە فارســییەکان بــە نــاوی (جونــگ) لــە کتێبخانــەی نیشــتمانی ئێــران لــە تــاران (٢٠١٩) دۆزیــەوە. دەســتخەتە ســۆرانییەکان کــە دێهقــان ئاماژەیــان پێــدەدا بریتییــە لــە شــیعر، لاواندنــەوە و ســتایش و تەنــز کــە هــی شــاعیرانی نــاسراو و کــەمتر نــاسراوی وەک مــەلا مەحمــوود خاکـی، فیکـری، ئەمیـن، خەسـتە، و عیونیـن (Dehqan, p ,20١٩. ٩٣–5). دۆزینـەوەی ئـەو دەستنووسـانە لـە سـاڵانی رابـردوودا بوونەتـە هـۆی دۆزینـەوەی چەندیـن ژنـە شـاعیری دیکـەی کـورد. بەناوبانگتریـن دۆزینـەوە بڵاوکردنـەوەی شـیعرە کوردییەکانـی مـاه شـەرەف خانـم مەســتوورە ئــەردەڵان (١٨٠٥-١٨٤٨) بــووە کــە پێــشتر دەوتــرا بەرهەمەکانــی تەنهــا بــە زمانــی فارســی نووســیوە. دیوانەکــەی مەســتوورە شــەش جــار چــاپ و بڵاو بووەتــەوە. چاپــی یەکەمــی دیوانەکــەی لــە ســاڵی ١٩٢٦ لەلایــەن حاجــی شــێخ یەحیــا مەعریفــەت بــوو. ســاڵی١٩٨٣ ئەحمـەد کەرەمـی چاپـی کـردەوە و تەنیـا شـیعرە فارسـییەکانی لەخۆگرتبـوو. چاپـی سـێیەمی دیوانەکـەی لـە سـاڵی ١٩٩٨ لـە لایـەن سـدیق بۆرەکەیـی جگـە لـە شـیعرە فارسـییەکانی، ٤٦٢ کۆپلـەی شـیعری کـوردی لەخـۆ گرتبـوو. چاپەکانـی دیوانەکـەی لـە سـاڵانی ٢00٢ و ٢00٥ تەنیـا یـەک شـیعری و چـوار شـیعری کوردییـان لەخۆگرتبـوو.1 کاملتریـن دیوانـی مەسـتوورە لـە سـاڵی ٢٠١١ لـە لایـەن محەمـەد عەلـی قەرەداخییـەوە چـاپ و بڵاوکرایـەوە لـە سەرئەساسـی دەستنووسـێک کـە لـە کتێبخانـەی بەرلیـن بـینرا. دەستنووسـەکە زیاتـر شـیعری فارســی لەخۆگرتبــوو، بــەڵام شــیعری کوردیــی مەولــەوی (١٨٠٦-١٨٨٢) و مەستوورەــ شی تێدابوو.
درەنـگ دۆزینـەوە و بڵاوبوونـەوەی شـیعرە کوردییەکانـی مەسـتوورە ئاماژەیـە بـۆ ناجێگیـری ئەدەبـی کـوردی وەک ئەدەبیاتـی کەمینەکـراو، بـەڵام جۆرێکـی دیکەشـە لـە پەراوێزخـستن لـە سـەرچاوە کوردییـەکان، ئەویـش دورخسـتنەوەی ئـەو نووسـەرانەیە کـە بـە زمانـی کـوردی نانووسن یــان کــەمتر بــە کــوردی دەنووســن. نووســەرانی کــورد لەپــاڵ نووســین بــە کــوردی، بــە زمانەکانــی فارســی و عەرەبــی و تورکــی نووســیویانە، بــەڵام نووســینە غەیــرە کوردییەکانیــان بــە دەگمــەن توانیویانــە لــە ســاحەی ئەدەبییاتــی ئــەو وڵاتانــەی داگیریــان کــردوون جێگەی خۆیــان بکەنــەوە. بــۆ نموونــە نووســەرانی کلاســیکی کــورد کــە بــە زمانــی فارســی نووســیویانە، بــە دەگمــەن لــە ســەرچاوەکانی ئەدەبیاتــی فارســیدا دەبینرێــن. ئــەو نووســەرانەش کــە بــە کــوردی نانووســن، بــە گشــتی پشــتگوێ دەخرێــن و تەنانــەت گاڵتەیــان پــێدەکـرێ و لەبازنــەی ئەدەبـی کـوردی دوور دەخرێنـەوە. بـەڵام پێدەچێـت جەندەریـش ڕۆڵـی هەبێـت لەســەر مامەڵەکـردن لەگـەڵ ئـەو نووسـەرانەی کـە بەرهەمەکانیـان بـە زمانـی کـوردی نییـە. نموونەیەکـی سەرنجڕاکێشـی ئـەو بابەتـە مەلـەک ئەلکـەلام مەجدییـە لـە کتێبـی (مێـژووی ئەدەبـی کـوردی)ی سـەجادی (١٩٥٢\ ٢٠١٢). مەجـدی دیوانێکـی شـیعری فارسـی هەبـوو، بـەڵام تەنهـا یـەک شـیعری کـوردی ئەو ناسرابـوو. سـەرەڕای ئـەوەش، سـەجادی ئامـاژەی بـەوەدا کـە ئاسـتی بـەرزی ئـەو تاکـە شـیعرە ئەوەمـان بـۆ دەردەخـات کـە شـاعیر دەبـێ شـیعری کـوردی زیاتـری نووسـیبێت بـەڵام فەوتابێـت (Ghaderi, p ,20١٥. ١٣). هەرچەنـدە ئـەو ئارگیومێنتـە دروسـتە، بـەڵام ژنـە شــاعیرەکانی وەک مەســتوورە بەهــۆی ئــەوەی بــە پێــی پێویســت بــە زمانــی کــوردی نەیانووســیوە نەخراونەتــە نــاو لیســتی ئەدیبانــەوە و پەراوێزخــراون. تەنانــەت ڕەخنەگــری بەناوبانگــی کــورد، حەکیــم مــەلا ســاڵح، ڕاســتی شــیعرە کوردییەکانــی مەســتوورەی ڕەتکــردەوە و دەڵێـت: «مەسـتوورە بـە کـوردی شـیعری نییـە، دیـارە شـیعر بەسـتنیش بەنـاوی شـاعیران بمانـەوێ و نەمانـەوێ زیانێکـی گـەورە بـە ئەدەبـی کــوردی دەگەیێنــێ.» (لــە محەممــەدی, ٢00٦، ل. ١١١ وەرگــ یراوە)
سـەرەڕای ڕەخنـەی هەندێـک لـە ڕەخنەگرانـی ئەدەبـی، وەک مـەلا سـاڵح، مەسـتوورە بووەتـە کەسـایەتیەکی نەتەوەیـی و ئەمـڕۆش وەک ژنێکـی نووسـەر و شـاعیر و مێژوونووسـێکی کـوردی پێشـەنگ تەماشـا دەکـرێ. مەسـتوورە بەختـەوەر بـوو، چونکـە شـیعرە کوردییەکانـی، هەرچەنـدە درەنـگ وەخـت، دۆزرانـەوە، بـەڵام هەنـدێ شـاعیری دیکـە ئـەو بەختەیـان نەبـووە. بـۆ نموونـە بابـا مـەردوخ روحانـی (١٩٨٥) و بۆرەکەیـی (١٩٩١) بـاس لـە سرە خانـم دیاربەکـری Sırrı Hanım Diyarbekirli (١٨١٤-١٨٧٧) دەکـەن کـە بـە شـێوەیەکی سـەرەکی بـە زمانـی تورکـی نووسـیویەتی بـەڵام بـە کوردیـش شـیعری نووسـیوە. ئەگەرچـی دیوانەکـەی بـە زمانـی تورکـی چـاپ کـراوە (Diyarbekirli Şair Sırrı Hanım’ın Divanı, 2005)، وا دیـارە هێشـتا شـیعرە کوردییەکانـی نەدۆزراونەتـەوە و تـا ئێسـتا لـە مێـژووی ئەدەبـی کـوردی غاییــبە.
دوورخســتنەوەی ئــەو نووســەرانەی کــە لــە گــەڵ کــوردی بــە زمانــی دیکــەی غەیــرە کوردیــش دەنووســن بەردەوامــە. بــۆ نمونــە تیــرۆژ (هانــا محەمــەد) شــاعیرێکی بەهــرەدارە کــە چــوار کۆمەڵــە شــیعری بــە زمانــی عەرەبــی و دوو کۆمەڵــە شــیعری بــە زمانــی کــوردی بــە شــێوەزاری بادینــی چــاپ بــووە: شــیان و لــەیلان (٢00٢) و پــەڕێ ســپی (٢٠١٢). لــە کاتێکــدا لــە ئەدەبــی عەرەبیــدا گرنگــی پێــدراوە و بانگهێشــتی فێســتیڤاڵی شــیعر لــە وڵاتانــی عەرەبــی دەکرێــت، بــەڵام لــە بازنــەی ئەدەبــی کوردیــدا لــە دەرەوەی ناوچــەی بادینــان تــا ڕادەیــەک نەنــاسراوە. ئەمــە خەســارێکی گەورەیــە بــۆ ئەدەبــی کــوردی بــەڵام بەشــێک لــەو پەراوێــز خســتنەی تیــرۆژ دەگەڕێتــەوە بــۆ ئـەوەی نووسـینە کوردییەکانـی بـە شـێوەزاری بادینیـن. لـە بەشـی داهاتـوو دینامیزمـی دەسـەڵات لـە نێـوان شـێوەزارە کوردییەکانـدا وەک هۆکارێل بۆ پەراوێزخـستنی ژنانی ئەدیب باس دەکەم.
٢.٢. پێکهاتەی دەسەڵات لە نێوان شێوەزارە کوردییەکاندا
هەرچەنــدە لــە کۆتایــی ســەدەی هەژدەهەمــەوە ســۆرانی وەک زمانێکــی ئەدەبــی پــەرەی ســەند، یانــی زۆر دواتــر لــە کرمانجــی و هەورامی/گۆرانــی کــە لــە ســەدەی پانزەهەمــەوە پەرەیــان ســەند، بــەڵام لــە ســەدەی بیســتەمدا بــە بــەراورد لەگــەڵ شــێوەزارەکانی دیکــەدا، بەردەوامییەکــی بــێ پچڕانــی هەبــوو. دوای ڕووخانــی میرنشــینی ئــەردەڵان لــە ســەدەی نۆزدەهەمــدا، بەکارهێنانــی ئەدەبــی هەورامی/گۆڕانــی بەخێرایــی کــەم بــووەوە (Ghaderi, 20١٧). لــە تورکیــاش، کرمانجــی لــە دوای دامەزراندنــی کۆمــاری تورکیــا تــا ســاڵی ١٩٩١ قەدەغەکرابـوو. لـە ئەنجامـی ئەمانـە سـۆرانی بـوو بـە زاراوەی باڵادەسـتی کـوردی لـە سـەدەی بیسـتەم. ئەمـەش لـە مێژوونوسـی و ئەنتۆلۆژییەکانــی ئەدەبــی کوردیــدا ڕەنــگ دەداتــەوە. لەڕاســتیدا، هــەروا کــە پێــشتر لــە وتارێــک باســم کــردووە، ســەرەڕای ناونیشــانە گشـتگیرەکانیان، مێـژوو و ئەنتۆلۆژییـە ئەدەبییـە کوردییـەکان، بـە کەمێـک ئاوارەتـە (ئیستسـنا)، وێنەیەکـی ناتـەواو لـە ئەدەبـی کـوردی دەخەنـە ڕوو کـە تێیـدا بەرهەمـی ئەدەبـی بـە یـەک یـان دوو شـێوەزارە دەبینرێـت و شـێوەزارەکانی دیکـە بـەدەرەن یـان بـە شـێوەیەکی بەرچـاو پەراوێزخـراون (Ghaderi, 20١٥: 10–١٣). هەرچەنـدە هەژموونـی سـۆرانی لـە باشـوور لـە سـاڵی ١٩٩٦ەوە رووبـەڕووی ئاڵنـگاری بووتــەوە و بادینیــش بووەتــە زمانــی فێــرکاری لــە قوتابخانەکانــی بادینــان (,Sheyholislami 20١٧)، بــەڵام پەراوێزخســتنی شــێوەزاری بادینانــی و هەورامــی لــە ناوەنــدە ئەدەبییەکانــدا بەردەوامــە. بۆیــە ژنانــی کــورد کــە بــە شــێوەزارە پەراوێزخراوەکانــی وەک بادینانــی، هەوراــ می و زازاــ کی دەنووــ سن، ڕووبەڕووی دووجار پەراوێزخستن دەبـنەوە و دەرکەوتنیان سەخترە.
لــە شــوباتی ٢٠٢٠ لەگــەڵ دوو هــاوکارم کلێمەنــس ســکالبێرت یوجــەل و یــاسر عەلــی بــە مەبەســتی ڕووماڵکردنــی نووســینی ژنــان و چاوپێکەوتــن لەگــەڵ نووســەرانی ژن، گەشــتێکی توێژینەوەیــی هاوبــەشمان کــرد بــۆ باشــووری کوردســتان. پلانەکەمــان وابــوو لــە دەڤــەری بادینانــەوە دەســت بــە کارەکانـ مان بکەیــن. کاتێــک مەبەســتی گەشــتەکەم بــۆ نووســەر و ئەکادیمییەکــی نــاسراوی پیــاو کــە لــە شـاری هەولێـرە بـاس کـرد، بـە سەرسـوڕمانەوە لێـی پرسـیم: ”بـۆ لـە بادینـان نووسـەری ژن هەیـە؟“ پاشـان بـە نائومێدیـەوە پێـی وتـم، لێکۆڵینەوەکەمـان بـێ کەڵـک دەبـێ و لـە بادینـان ژمارەیەکـی کـەم نووسـەری پیـاو هـەن، بـەڵام ژن هـەر نییـە. ئـەو تەنیـا کـەس نەبـوو بۆچوونێکــی لــەو شــێوەیەی هەبــوو و پــێمان گوتــرا ئەگــەر گرنگــی بــە ژنــە نووســەرەکان دەدەن، پێویســتە لەبــری بادینــان ســەردانی سـلێمانی بکـەن. هەرچەنـدە وەک لـۆلاڤ ئەلحەمیـد باسـی دەکات «دۆخـی دواکەوتوویـی کولتـووری ناوچـەی بادینـان بـە بـەراورد لەگـەڵ ناوچـە کوردییەکانـی دیکـەی عێـراق تـا کۆتایـی سـەدەی بیسـتەم بووەتـە هـۆی کەمبوونـەوەی بەرهەمـی کولتـووری و هونـەری و ئەدەبـی بـە شـێوەزاری بەهدینـی» (20١٧, p. 8-٢٧). بـەڵام لـە مـاوەی دەیەکانـی ڕابـردوودا بادینـان شـاهیدی تەقینـەوەی بەرهەمـی ئەدەبـی بـووە و دەیــان شــاعیر و نووســەری بەتوانــا دەرکەوتنــە. بــەڵام ســەرەڕای ئــەوە، هەژموونــی شــێوەزاری ســۆرانی، وای کــردووە کــە ئەدەبیاتــی بادینانی کەمتر ببینرێت و لێرەــ شەوە بەرهەمە ژنە نووسەرەکانی بادینی تووشی دووجار نەبینین بوون.
ژنانـی کـورد کــە بــە زاراوەی هەورامـی و زازاکـی و کـوردی باشـوور (کەلهـوڕی) دەنووســن، ڕووبـەڕووی هەمـان ئاوارتــە دەبنـەوە و بــە دەگمــەن جێگەیــان دەکرێتــەوە، و ئەدەبــی کــوردی بــە زاراوە پەراوێزخــراوەکان بــە زۆری بــە بەرهەمــی ئەدەبــی پیاوانیــان نــاسراوەن. لــە کتێبــی (ژن ژیــان دنۆســێتەوە) کــە وەزارەتــی ڕۆشــنبیری و لاوان لــە ٢٠١٩ بڵاوی کــردووە ئــەم پەراوێزخســتنی زاراوانــە جارێکــی کــە دەبینیـن. کتێبەکـە دوای فێسـتیڤاڵی (شـیعری ژنانـی کوردسـتان) لـە هەمـان سـاڵ چـاپ بـوو و ئامانجـی ئاڵنـگاری پەراوێـز خسـتنی ژنانـی شـاعیربوو. بـەڵام لـە ئەنتۆلۆژیایـە زۆرینـەی شـاعیرەکان شـاعیرانی دیـاری سـۆرانین. ئەنتۆلۆژیاکـە حەفتـا و سـێ شـاعیری سـۆرانی لەخـۆ دەگـرێ و تەنیـا حـەوت شـاعیری بادینانـی و یـەک هەورامـی تێدایـە. هیـچ ژنـە شـاعیرێکی تێـدا نییـە کـە بـە زازاکـی و بـە شـێوەزاری کوردی باشووری(کەلــ هوڕی) بنووسێت.
٢.٣. پیاوسالاری
یۆوانــا ڕاس لــە کتێبێکــی گرنگــی بەنــاو (چــۆن نووســینی ژنــان ســەرکوت بکەیــن- How to Supress Women’s Writing) کــە ڕووماڵــی پەراوێزخسـتنی ژنانـی ئەدیـب لـە ئەدەبیاتـی گـەلان دەکات، ئامـاژەی بـەوە کـردووە کـە ئەگـەر ”بڕیـار نەبێـت هەندێـک کـەس توانـای بەرهەمهێنانـی ئەدەبـی ‘گەورە’یـان نەبێـت و ئەگـەر ئـەم گریمانەیـە یەکێـک بێـت لـەو ئامرازانـەی کـە بەکاردەهێنرێـت بـۆ ئـەوەی ئـەو جـۆرە کەسـانە لـە شـوێنی خۆیـان بمێننـەوە، ئـەوا... دۆخـی ئایدیـاڵ (لـە ڕووی کۆمەڵایەتییـەوە) دۆخێکـە کـە تێیـدا ڕێگـری لـەو جـۆرە کەسـانە بکرێـت هیـچ ئەدەبێـک بەهیـچ شـێوەیەک بەرهەمبهێنـن“ (١٩٨٣, p. 4). ئـەوەش لە ڕێگـەی قەدەغەکردنـی فەرمـی و نافەرمییەوە بـەدی دێـت، لەوانـە درووسـت کردنـی بێهیوایـی و ڕێگریکـردن لـە دەسـتڕانەگەیشتن بـە کەرەسـتەی نووسـین و بڵاوکردنـەوە و فێرکـردن، ئینـکاری ئـەو نووسـینانەی لەبەردەسـتە، بچـووک و بێبایـەخ پیشـاندانی بەرهەمـی ژنـان بـە شـێوازی جۆراوجـۆر، دابڕانـی بەرهەمەکـە لـەو نەریتــەی لێــوەی هاتــووە و لــە کۆتاییــدا خســتنەڕووی وەک بەرهەمێکــی نائاســایی، جەختکردنــەوە لــەوەی کــە بەرهەمەکــە دەرخــەری کارەکتـەری خراپـی نووسـەرەکەیە و مایـەی ئابڕوچوونـە و نابـێ بـە هیـچ شـێوەیەک ئەنجـام بدرێـت، و پشـتگوێخستن تـەواوی کارەکـە، باوتریـن تەکنیکەکانـن کـە بەکاردەهێنرێـت و قورسترینیشـن بـۆ بەرەنگاربوونەوەیـان. (Russ, ١٩٨٣, p. 5).
ئـەو ژنـە کوردانـەی کـە سـەرپێچیان لـە نۆرمەکانـی پیاوسـالاری کـردووە و هونـەر و بیروبۆچوونەکانیـان خسـتووەتەڕوو، تووشـی قەدەغـەی نافەرمــی کــە ڕاس باســی دەکات بــوون. ئــەوان ڕووبــەڕووی بێهیوایــی و ســووکایەتی پێکــردن و ســزای کۆمەڵایەتــی بوونەتــەوە. ســەلاح پایانیانــی کــە کتێبێکــی گرنگــی لەســەر ئەدەبیاتــی زارەکــی ژنانــی کــورد بڵاوکردۆتــەوە، لــە نامەیەکــدا بــۆ ئەمیــر حەســەنپوور باســی لــە سـەختی کۆکردنـەوە و تۆمارکردنـی دەنگـی ژنـان کـردووە. لـە یەکێـک لـە نموونەکانیـدا باسـی ژنێـک دەکات بـە نـاوی ئەلـف خانـم کـە گۆرانیبێژێکــی گــەورەی گوندێکــی ناوچــەی موکریــان بــووە. کاتێــک پایانیانــی بــۆ تۆمارکردنــی گۆرانییەکانـی چووەتــە لای، ڕەتیکــردەوە و پێـی وتـووە براکانـی بـۆ مـاوەی دە سـاڵ قسـەیان لەگەڵـدا نەکـردوە کاتێـک زانیویانـە لای لایەیێکـی تۆمـار کـراوە و دواتـر لـە تەلەفزیۆنـی مەهابـاد لـە سـاڵانی ١٩٨٠-١٩٨١ پەخشـکراوە (٢٠١٤، ل. ٢٧). هەروەهـا ئەمیـر حەسـەنپوور ئامـاژە بـەوەدەدا کـە گۆرانیبێژانـی ژن و پیـاو بــە یەکســانی مامەڵەیــان لەگەڵــدا نەکــراوە. لــە کاتێکــدا ڕێــز لــە پیــاوەکان دەگیــرا، بــەڵام ژنــان بــە بێڕێــزی و تەنانــەت ســووکایەتیکردن مامەڵەیـان لەگـەڵ دەکـرا. بـۆ نموونـە مەنیـج حەیـران ژنێکـی گۆرانیبێـژی نـاسراو و دەنگێکـی دیـاری ناوچـەی مەهابـاد بـوو، بـەڵام ناوەکەی بــوو بــە نازناوێکــی بێڕێزیکــردن بــەو ژنانــەی کــە ســەرپێچی نۆرمەکانــی پیاوســالارییان دەکــرد « ئێســتاش ئەگــەر کچێــک لــە بەرامبــەر ئــەو دابــە دواکەوتانــەدا ســەر ببزێــوێ بــە مەنیــج حەیرانــی دەشــوبهێنن و توانجــی تێدەگــرن و پێــی دەڵێــن: «بــڕۆ مەنیــج حەیــران» )٢٦ .p ,20١٤ ,Hassanpour).
روخــۆش علــی، لــەو چاوپێکەوتنانــەی کــە لەگــەڵ ســەدوحەڤدە ژنــی چالاکــی سیاســی لــە باشــوور ئەنجامــی داون، لەوانــە ئــەو ژنانــەی کـە بەهـۆی چالاکیـی سیاسـیی لـە سـەردەمی ڕژێمـی بەعسـدا خرابوونـە زینـدان، ئامـاژەی بـەوەداوە کـە ”زۆر لـە ژنـە زیندانیـەکان بـاس لـەوە دەکـەن کـە ئێمـە هێنـدەی لــە داب و نەریتـی کۆمەڵـگا و لـە کوتـەک و چەکوشـەکانی بـاوکمان دەترسـاین، هێنـدە لـە زینـدان و ئەشــکەنجەکانی بەعــس نەدەترســاین.“)٢٠١٥، ل. ٩ ) هەروەهــا ســامیە شــاکر چاوشــلی، لــە پێشــەکی یەکەمیــن کۆمەڵــە شــیعری خۆیــدا (بیــری چەســپاو) نووســیویەتی : ”هەرگیــز کارێکــی ســادەو ســاکار نیــە کچێــک لــە خێزانێکــی کۆمەڵەکــەی ئێمــە بتوانێــت بەرهــەم و دەسـکەوتی پاڵاوتـەی بیـروڕای خـۆی لـە چەشـنی هـەر جـۆری شـارەزاییەک بـێ بیخاتـە سـەر پـەڕەی کاغـەزو بڵاوی بکاتـەوە بـا پسـپۆرو فەیلەســوفیش بێــت تەنانــەت لــە چەشــنی وێژەیــی! لام وایــە ئەوســا هــەر بەجــارێ کفــر و وەرگەڕانــە!!“ (١٩٧٣، ل. ٨).
یەکێـک لـە ڕێگاکانـی بێڕێزیکـردن بـە بەرهەمـی ژنـان، ڕەتکردنـەوەی خاوەندارێتـی بەرهەمـی ژنانـە، یـان گومانکـردن لـە بەهای سـتاتیکای شــیعرەکانیانە. نموونــەی ئەمــە لــە ئەدەبــی جیهانــی زۆرە. لــە کوردیــدا وەک لــە ســەرەوە ئامــاژەم پێــدا، کاتێــک شــیعرە کوردییەکانــی مەسـتوورەی ئـەردەڵان دۆزرانـەوە، ڕووبـەڕووی کۆمەڵێـک پرسـیار بـووەوە. عـادل محەمەدپـوور، شـاعیر و ڕەخنەگـری کـورد، هـەم بوونـی ــ شیعرە کوردییەکانی و هەم کوالیتییەکەی خستە ژێر پرسیارەوە.
« گوایــێ شــیعرە کوردییەکانــی مەســتوورە فەوتــاوە ئێســتا لــە بەردەســتدا نییــە. ئــەو هۆنراوانیشــە چ هەورامــی و چ ســۆرانی کــە هــەن لـە چـاپ دراون، هـەم لـە چەندایەتـی و هـەم لـە چۆنایەتیـدا، نەشـیاوی ڕاڤـە و شرۆڤـەی هۆنەریـن و نـە هەڵگـری ئاسـتی جوانیناسـی و بۆتیـکای شـی؛رین و نەیـش شـیاوی تاوتـۆ و ڕانانکریـن لـە هەمبـەر بێسـارانی و مەولـەوی و نالیـدا. تەنیـا دەتوانیـن بڵێیـن هۆنراوەگەلێکـی ســاکار و ئاهەنگــدار و ســەروادارن کــە لــە حــەوزەی لیریــکای تاکــی تیۆکراتییانــەدا شــوێنیان بــۆ دیــاری دەکــڕێ.» (محەمەدپــوور, ٢00٦،ل. ١٦٢).
خەزنــەدار لــە حــەوت بەرگەکــەی کتێبــی مێــژووی ئەدەبــی کــوردی هیــچ باســێکی مەســتوورەی نەکــردووە. بــەڵام خەزنــەدار ئــاگاداری مەســتوورە بــووە و تەنانــەت لــە بابەتێکــی دوورودرێــژدا کــە تایبەتــە بــە نالــی (١٨00-١٨٥٦)، قەســیدەیەکی تەنزئامێــز کــە نیســبەت دەدرێــت بــە نالــی هێناوەتــەوە (٢00٣، ل. ١٣٤-١٤١). شــیعرەکە بــاس لــە ڕووبەڕووبوونەوەیەکــی ئیرۆتیکیــی خەیاڵــی نالــی لەگــەڵ مەــستوورەدا دەکات
مه ستووره كه حه سنا و ئه دیبه به حیسابێ
هاته خه وم ئه مشه و به چ نازێک و عیتابێ!
هاتووم، وتی، عوقده م هه یه ، قه ت مومكینه وا بێ؟
هیی تۆم ئه گه ره م مه سئه له حه ل كه ی به جه وابێ
وەک یۆوانــا ڕاس ئامــاژەی پێــدەکات، بەرهەمــی ژنــان لــە هەمــوو نەریتــە ئەدەبییەکانــدا لــەرووی ئاڵــۆزی جوانــکاری و گرنگــی سیاســی
هــەژار دەنرخێنرێــت (١٩٨٣, p. 9). نموونەیەکــی بەناوبانــگ شــاعیر و رۆماننووســی ئینگلیــز، مێــری ئــەن ئیوانســە (١٨١٩-١٨٨٠) کــە بــە ناوێکـی پیاوانـە، جـۆرج ئێلیـۆت (George Eliot) کارەکانـی بڵاودەکـردووە بۆئـەوەی گرنگـی پێبدرێـت و بخوێنرێتـەوە. لێـرەدا ئامـاژە بـە چەــ ند نموونەیەکی هەژارنرخاندی بەرهەمی ژنان لە لایەن رەخنەگرانی پیاو دەکەم.
عەبــاس ســاڵح عەبــدوڵڵا، نووســەری کتێبــی (فێمینیــزم لــە شــیعری کوردیــدا: کرمانجــی خــواروو، ٢00٩) لــە وەســفێکی سەرســووڕهێنەردا بوونـی ژنـی شـاعیری دیـار و بەرچـاوی کـورد، جگـە لـە مەسـتوورە، تـا سـەردەمی سـاڵانی شەسـتەکان ڕەت دەکاتـەوە و هەروەهـا ”دەنگـی ژنانـی تـازە پێگەیشـتوو“لە مـاوەی نێـوان سـاڵانی شەسـت و هەشـتاکانی سـەدەی ڕابـردوودا بـە ”لاواز“ و بەرهەمــە ئەدەبییەکانیـان بـە ”تەقلیدکردنی بەرهەمی پیاوان'' ناوزەد دەکات.
”لـە قۆناغـە جۆربەجۆرەکانـی شـیعری کوردیـدا (مەسـتوورەی ئـەردەڵان)ی لـێ دەربچێـت ناوێکـی وا نایەتـە بەرچاوکـە دەنگێکـی ڕەسـەنی شـیعری ژنـان بێـت و هەتـا سـاڵەکانی شەسـتی سـەدەی بیسـتەم شـیعری ژنـان بـڕەوی نیـە و تـاک و تـەرا نەبێـت دەنگـی ژنـە شـاعیرێک نابیسـتی بـەڵام لـەو مێـژووە بـەدواوە واتـە لـە سـەرەتای حەفتاکانـەوە ژنـی شـاعیر دەردەکـەون و وردەوردە ژمارەیـان زیـاد دەکات بـەڵام ئـەو شـاعیرانەش بەترسـەوە پەنـا دەبەنـە بـەر شـیعر و ئـەو بوێرییەیـان تێـدا بـەدی ناکردێـت، بەڕاشـکاوی بێنـە نـاو ڕەوشـەکەوە و بوونـی خۆیـان بسـەلمێنن، چەنـد دەنگێکـی لاواز دەیـەوێ ڕێیـەک بـۆ خـۆی بکاتـەوە بـەڵام ناگاتـە مەنـزڵ و ئـەوەی لـە خەیالیدایـە پـەرش و بڵاو دەبێتـەوە و نـاگات بـە جەمـاوەری شـعیر و هەتـا سـاڵی ١٩٨٠ز چەنـد دەنگێـک دەردەکـەون و دواتـر بزردەبـن و شیعرەکانیشـیان لـەو جۆرەیـە کەلاسـایی شـیعری پیـاوان دەکەنـەوە بـەلاوازی بابەتەکانیـان لـە وەسـفی نیشـتمان و دیمەنـی سروشـت و لاواندنـەوەی مـردوو و ناڕەزایـی دەربڕیـن لـە ژیانـی هـەژاری و هەنـدێ شـتی کۆمەڵایەتـی... “ (٢00٩، ل.١٥٠-١٥١).
عەبـدوڵڵا بەرهەمـی شـیعریی نووسـینی ژنـان لـە سـاڵانی شەسـت و حەفتاکانـدا ڕەتدەکاتـەوە بەهـۆی ئـەوەی «وەک پیـاوان» نووسـیویانە و بەئەمــەش شــیعرەکانیان بــە «لاســایی کردنــەوە بــەڵام بــەلاوازی و ناکامڵــی و پێنەگەیشــتوو» پێناســە دەکا (٢00٩، ل. ١٥٢). پێدەچێــت ئـەم رەخنەگـرە پێناسـە و چاوەڕوانیکـی تایبەتـی خـۆی هەبێـت بـۆ ئـەوەی شـیعری ژنـان چـۆن بێـت کاتێـک دەڵێـت: شـاعیری ژن « باسـی واقیعـی ڕاسـتەقینەی خـۆی نـاکات و ناوێـرێ دەسـت بـۆ شـتە بڤـە و مەترسـیدارەکان بەرێـت» (٢00٩، ل. ١٥٢). ئەگەرچـی پرسـیار لێـرە ئەوەیـە بـۆ شـاعیری ژن دەبێـت باسـی شـتە بڤـە و مەترسـیدارەکان بـکات و ئـەم چاوەڕوانییـە لـە کوێـوە سـەرچاوە دەگرێـت. هەروەهـا پێوەرەکانــی «واقیعــی ڕاســتەقینەی» ژن چیــن و کــێ بڕیاریــان لەســەردەدات؟ عەبــدوڵڵا لەبــەر ئــەو هۆکارانــەی باســیان دەکا، وێــڕای داننـان بـە بەهەرەمەنـدی و پڕبەرهەمـی شـاعیرێکی وەک خورشـیدە بابـان (١٩٤٠-١٩٧٧) کـە خاوەنـی سـێ دیوانـی شـیعری بـوو، ئیدیعـا دەکات «مـێ بـوون بـە شـعیرەکانیەوە دیـار نییـە» چونکـە «لـەو هەمووئاڵـۆزەی [ئاڵۆزییـەی] کـە ژنـی کـورد بەدەسـتیەوە دەناڵـێ هیـچ گوتارێکـی نییـە تەنانـەت تاقـە شـیعری شـک نابەیـت بـۆ ئەڤیـن و خۆشەویسـتی وترابـێ» (٢00٩، ل. ١٥٧). هەروەهـا لـە وەسـفی ژنـە شـاعیرە بەهەرەمەندەکانـی دیکـەی وەک دایکـی سـۆڵاڤ و نەسریـن فەخـری (٢00٩، ل. ١٥٨-١٦٢) شـیعرەکانیان بـە دەنگـی ژن نازانـێ. لـە باسـی دایکـی سـۆلاڤ دەلێـت «سـیمای مـێ بـوون بـە شـیعرەکانیەوە دیـار نییـە و ئـەو سـنوورەی کۆمەڵگـە دروسـتی کـردووە بەمیـش ناشــکێ هیــچ سەرســامی و ڕاچەنینێــک لــە شــیعرەکانیدا بــەدی ناکرێــت بــەدوای شــیعری پیاوانــدا ڕێــگا دەبــڕێ.» جێــگای سەرســوڕمانە کــە تەنانــەت کاتێــک شــاعیرێکی ژن بــاس لــە پرســەکانی پەیوەســت بــە ژنــان دەکات، بــەلای عەبــاس عەبــدوڵڵا ئەوەنــدە «ژنانــە» نییــە کـە گرنگـی پـێ بـدات، وەک لـەو شـیکارییەی بـۆ شـیعرەکانی فریشـتە کۆیـی (١٩٤٠-٢00٩)، شـاعیر و ئەندامـی چالاکـی حزبـی شـیوعی عیراقی دەردەکەوێت.
«لەناوەنــدی ســاڵانی چلــەکان و پەنجاکانــی ســەدەی بیســتەمدا دەنگــی ژنــە شــاعیرێک (فریشــتە کۆیــی) دەبیــسترێ لــە چەنــد پارچــە شـیعرێکدا باسـی ئـازادی ژن و بەشـداری ژن دەکات لـە بوارەکانـی ژیانـدا بەتایبەتـی لـە خوێندنـدا بـەڵام هەمـان دەنگـی شـاعیرانی پیـاوە هەمــان ڕێچکــەی شــیعرگوتنە کــە پیــاوان پەیــڕەوی دەکــەن بــۆ داواکردنــی ئــازادی ژن و پیــاو وەکــوو مرۆڤێکــی دڵســۆزی نەتەوەکــەی پەرۆشی گــەل و نیشمانیەتــی لــە پێنــاو یــەک بــوون و ســەرفرازیدا و لەوکاتــەدا کــە شۆڕشــی چــواردەی تەمــووز بەرپابــوو بەشــی زۆری شـیعرەکەی بـۆ ئـەو شۆڕشـە تەرخـان کـردووە بـاس لـە سـەرکەوتنی شـۆڕش و نـووچ دانـی ڕژێمـی پاشـایەتی دەکات. « (٢00٩، ل. ١٥٩-١٦٠).
کوردسـتان موکریانـی لـە کتێبـی (هۆنـراوی ئافرەتـی کـورد، ١٩٨٠)دا ئامـاژەی بـە تۆمەتبارکردنـی ژنـان بـە لاسـاییکردنەوەی پیـاوان داوە. شـیکارییەکی کـورت بـەڵام گرنگـی بـۆ هـەژدە شـاعیری ژنـی هاوچـەرخ کـردووە و دەڵێـت پاڵنەرەکانـی بـۆ نووسـینی کتێبەکـەی، نەبوونـی لێکۆلونەوە و ڕەخنەی زانستی بووە لەسەر شیعری ژنان لەو بارەوە دەڵێ «لێکۆڵینـەوە ئـەوەی بـۆ روون کردمـەوە کـەوا ئافرەتـی کـورد لـە کاتـی سـەرهەڵدانی هەسـتی وێژەییـدا شـوێن پێـی پێـش خـۆی کەوتـووە لــە دوای ماوەیــەک جــا توانیویەتــی دەنــگ و بیــرو کەســیەتی خــۆی لــە نێــو هۆنراوەکانیــدا بنوێنــێ. ژنــی شــاعیری ئەمــڕۆی کــورد لــە بـەر ئـەوەی ژنـی شـاعیری ئەوتـۆی نەبـووە کاری تـێ بـکات، مێشـکی بـە هۆنراوەکانـی زاخـاو بـکات بۆیـە ناچاربـووە روو لـە بەرهەمـی پیـاو بـکات، لـە ئەنجامـدا ئـارەزووی کردبـێ و نەکردبـێ کەوتۆتـە ژێـر تـەزووی ئەدیبەکـەوە کـە بـە چەشـنێک لـە هۆنراوەکانیـدا رەنـگ دەداتـەوە بڵێیـن نقـووم بوونـی دەنگـی ئافرەتـە لـە نێـو دەنگـی پیـاودا.» (١٩٨٠، ل. ١٢).
سـامان حەسـەن لـە تێـزی دکتۆراکەیـدا (ژن و ئـەدەب: خوێندنەوەیەکـی فێمینیسـتانە بـۆ شـیعری ژنانـی کـورد- :Women and Literature A Feminist Reading of Kurdish Women’s Poetry, 20١٣)، کـە یەکێکـە لـە لێکۆڵینـەوە ئەکادیمییـە کەمـەکان سـەبارەت بـە ئەدەبـی ژنانی کورد بە زمانی ئینگلیزی بەم شێوازە گۆزارشت لە نووسینەکەی کوردستان موکریانی کردووە ”هـەروا کـە موکریانـی دەلێـت هیـچ کام لـەم ژنـە شـاعیرانە خاوەنـی دەنـگ و ڕێبازێکـی سـەربەخۆ نیـن بـۆ نوێنەرایەتیکردنـی واقیعـی ژنــی کــورد. بەڵکــو لــە ژێــر کاریگــەری شــاعیرە هاوچەرخــە پیاوەکانــدا و پەیــڕەوی هەمــان ئۆلگــوو و ناوەڕۆکانــە دەکــەن کــە هاوتــا نێرەکانیــان بــەکاری دەهێنــن... “و لە کۆتاییدا دەگاتە لە ئەم دەرئەنجامە: ”ئەســتەمە بڵێیــن ئــەم ژنــە شــاعیرە کوردانــە دەیانویســت لــە رێگــەی نووســینەوەی شــیعرەوە بــە گــژ ئــەو ســتەم و نادادپەروەرییــە کۆمەڵایەتییــەی کــە لەســەر دەســتی پیــاوان ڕووبــەڕووی دەبنــەوە بچنــەوە یــان شــیعرەکانیان بکەنــە چەکێــک بــۆ بەرپەرچدانــەوەی دەســەڵاتی ئــەو پیاوســالارییە کلاســیکە دەیــەوێ ژنانــی کــورد بکــەن بــە کۆیلــەی نــاو ماڵەکانیــان، بەڵکــو ئــەوان لــە ژێــر پاڵنــەری حــەز و ســۆز و خولیــای تاکەکەســی خۆیــان و لــە پێنــاوی هاوبــەش کــردن و خســتنەڕووی ئــەو شــێواز و جــۆرە تایبەتــەی ژیــان کــە خۆیــان دەیانــەوێ، لــە ســاتەوەختێکی دیاریکــراودا شــیعریان نووســی. “(٢٠١٣، ل. ٩٧)
بــە پێچەوانــەی بۆچوونەکانــی حەســەن، چاوخشــاندنێکی خێــرا بــە شــیعری شــاعیرە ژنــە هاوچەرخــەکان، خواســتێکی هاوبــەش بــۆ ”ویسـتی و ئاڵنگاریکردنـی نۆرمەکانـی پیاوسـالاری دەردەخـات. بچووککردنـەوەی شـیعری ژنـان بـۆ دەبڕینـی ”سـۆز و خولیـای تاکەکەسـی“ هاوبـەش کردنـی“ شـێوازێک یـان ژیانـی تایبەتـی خۆیـان، لـە گرنگـی و هێـزی بەرهەمەکانیـان کـەم دەکاتـەوە. حەسـەن بـە ناونانـی ئـەو هــەژدە ژنــەی کــە موکریانــی ڕیزبەنــدی کــردوون بــە «گرووپێکــی بچــووک»، کاریگەرییەکانیــان بچــووک نیشــان دەدات و دەڵێــت «لــە ڕاســتیدا کاریگەریــی ئــەم گروپــە بچووکــەی ژنانــی شــاعیر، بەهــۆی ناســەقامگیری سیاســی و کۆمەڵایەتــی و ئابــووری و کولتــووری لــە کۆتایــی شەســتەکان و حەفتاکانــی ســەدەی ڕابــردوو، لەســەر گەشەنەســەندنی شــیعری ژنانــی کــورد هێنــدە بەرچــاو نەبــووە... « (٢٠١٣، ل. ٩٨). ڕەتکردنـەوەی تـەواوی نەریتـی نووسـینی ژنـان، دەبێیـە هـۆی سـڕینەوەی بەشـداری کـردن و میـرات و یادەوەرییەکانیـان و وەک یۆوانـا ڕاس ئامـاژەی پێکـردووە کاتێـک: «بیـرەوەری پێشـینان دەنێژێـت، ئـەو گریمانەیـە بـەردەوام دەبێـت کـە پێـشتر هیـچ کـەس نەبـووە و هـەر نەوەیەکـی نوێـی ژن کـە دێـت پێـی وایـە بـۆ یەکەمجـار هەمـوو شـتێک لەسـەر دەسـتی خـۆی دەسـت پـێ بـکات.» (١٩٨٣، ل. ٩٣)
ژنانـی نووسـەر جگـە لـە ڕەتکردنەوەیـان لەلایـەن نووسـەر و ڕەخنەگرانـی پیـاوەوە، ڕەنگـە خۆشـیان لـە رێگـەی کەمکردنـەوەی بەهـای سـتاتیکای بەرهەمەکانیـان و پشتگوێخسـتنیان، بەشـدارییان لـە سـڕینەوەی خۆیـان لـە مێـژووی ئەدەبیدا کردبێـت. لە سـاڵی ٢٠٢٠ کلیمەنس سـکالبێرت یوجـەل و یـاسر عەلـی و مـن لـەو چاوپێکەوتنانـەی لەگـەڵ ژنانـی نووسـەردا کردمـان بۆمـان دەرکـەوت زۆربەیـان خۆیـان لـە دەرکەوتـن دەدزنـەوە و تەنانـەت تەرجیحیـان ئەوەیـە کتێبەکانیـان بـە «دیـاری» ببەخشـن نـەک بیفرۆشـن. وەرنەگرتنـی پـارەی کتێبـەکان و نەبوونـی متمانـە بەخۆبـوون، بووەتـە هـۆی کـەم نرخاندنـی ئاسـتی داهێنانـی ژنـان و لـە ئەنجامـدا بووەتـە هـۆی ئـەوەی بڵاوکراوەکانـی ژنـان هەمـان گرنگیـان پێنـەدرێ کـە بـە بڵاوکراوەکانـی نووسـەرانی پیـاو دەدرێ. ژنـان بەگشـتی کـەمتر باسـی کارو بەرهـەم و خزمەتەکانـی خۆیـان دەکـەن. شـنەید مەککـوول (Sinéad McCoole) مێژوونـووس و لێکۆڵـەری ئیرلەنـدی کـە چەندیـن بەرهەمـی لـە سـەر ژنـان لـە مێـژووی ئێرلەنـدا نووسـیوە و هەوڵـی داوە خەباتـی ژنانـی شۆڕشـگێڕی ئێرلەنـدا تۆماربـکات بـاس لـەوەدەکات کـە نۆرمـە جێندەرییـەکان هۆکاربـوون لـەوەی ژنـان باسـی دەوری خۆیـان لـە خەباتـی ڕزگاری نەکـەن و ئـەوە یەکێکـە لـە هۆکارەکانـی پەراوێزخسـتنیان لـە مێـژووی شۆڕشـی ئێرلەنـدا (٢00٣)
سـەبارەت بـە نووسـینی ژنـان لـە دەیەکانـی سـەرەتای سـەدەی بیسـتەمدا، سـەروتاری ڕۆژنامـەی ژیـان لـە ٨ی شـوباتی ١٩٢٦دا جێگـەی سـەرنجە: «بێینـە جەمـال و کەمـال ئـەو ئێلاهـەی جەمالانـە کـە لـە ژێـر قەیـد و بەنـدی جێنسـی خەشـندا فورسـەتێکیان دەسـت کەوتـووە و تـا مریشـکە ڕەشـەیان خوێنـدووە بـەو نەختـە خوێندەوارییـەوە بوونـە ئاتـەش پـارەی شـیعرو ئـەدەب؛ هەنـدێ شـیعری ژنـان هەیـە کـەس ناتوانـێ ئینـکاری بـکا کـە لـە شـیعری پیـاوان باڵاتـرە. بـەڵام ڕوویـان نەهاتـووە تـا ئێسـتا بیانخەنـە مەیدانـەوە.» بێگومــان شــەرمکردن لــە هاتنــە نــاو مەیدانــی ئەدەبــی بــۆ ژن ڕەگ و ڕیشــەیەکی قووڵــی لــە بارودۆخــی کۆمەڵایەتــی دا هەیــە و بەرەنگاربوونەوەی زۆر قورسترە لە قەدەـغە فەرمیــیەکان.
ئـەم هۆکارانـەی لەسـەرەوە باسـم کـرد هـۆکارە سـەرەکییەکانی پەراوێزخسـتنی ژنـان لـە مێـژووی هـزر و هونـەری کوردیـن، بـەڵام هەمـوو هـۆکارەکان نیـن. دەبێـت لێـرە ئامـاژەش بـەوە بـدەم کـە لەسـەدەی بیسـتەمدا پرسـی ڕزگاری ژن و پێگەیاندنیـان لـە کۆمەڵگـە یەکێـک لـە پرسـە گرنگـەکان بـوو کـە نووسـەران و ڕۆشـنبیرانی کـورد لەسـەریان نووسـی و هەوڵیـان بـۆ دا. هاندانـی ژنـان بـۆ خوێنـدن بـۆ نموونـە گرێـدراوی پرسـی نەتەوەسـازی بـوو و زۆربـەی شـاعیران لـە سـەریان نووسـیوە. لـە چالاکتریـن شـاعیران دەتوانیـن ئامـاژە بـە شـێخ نـووری ــ شێخ ساڵح، پیرەمـێرد، فایەق بێــکەس، و هێـمن موکریانی بدەین کە شیعرەکانیان ئیلهامبەخــ شی خەباتی ژنان بوون.
بـە تێگەیـشتن لـە میکانیزمەکانـی سـڕینەوە کـە ژنانـی نووسـەری کـورد ڕووبـەڕووی بوونەتـەوە، ئێسـتا پرسـیار ئەوەیـە کـە چـۆن تەحـەدای ئـەم پشـتگوێ خسـتنە بکرێـت و لـە کوێـدا بگەڕێـن بـۆ ئاشـکراکردنی دەنگـی ژنانـی کـورد. ئـەم پرسـانە لـە بەشـی خـوارەوەدا بـاس دەکـەم کە لەسەر بنەمای کاری مەیدانی و لێکۆڵیــ نەوە ئەرشیفییەکانم دامەزراوە.
دۆزینەوەی دەنگی ژنانی کورد
٣.١. ئەرشیفەکان
لـە کاتێکـدا بەشـێکی بەرچـاو لـە دەسـتنووس و بەڵگەنامـە کوردییـەکان وون بوونـە یـان فەوتـاون، بـەڵام بەشـێکی بەرچـاوی هێشـتا مـاون. ئەمـە ئـەو راسـتییە کـە مـاوەی چەنـد سـاڵی کارکردنـم لـە سـەر ئەرشـیفی کـوردی بـۆم ئاشـکرابووە. لـە مـاوەی دوو دەیـەی ڕابـردوودا دەستپێشـخەری گرنـگ بـۆ دۆزینـەوە و کۆکردنـەوە و پاراسـتنی دەسـتنووس و تۆمـارە کوردییـەکان دەسـتی پێکـردوە. لـە غیابـی ئەرشـیفێکی نەتەوەیــی کوردیــدا، ئــەم دەستپێشــخەرییانە کۆمەڵێکــی زۆر ئەرشــیفیان کۆکردۆتــەوە، بــە پلــەی یەکــەم لــە باشــوور بــەڵام هەوڵــی زۆر گرنگیـش دراوە لـە بەشـەکانی کـەی کوردسـتان و هەروەهـا لـە دیاسـپۆرا. ئـەم ئارشـیفانە زۆربەیـان دەستپێشـخەریی شەخسـین و لـە سـەر هەوڵی شەخـسی دامەزراون.
بــاس کردنــی ئەرشــیفەکانی کوردســتان خــۆی بابەتــی وتارێکــی دوورودرێــژە و لێــرەدا ناگونجێــت بــەڵام دەکــرێ ئامــاژە بــە دەزگا ســەرەکییەکان لــە باشــوور بدەیــن لەوانــە بنکــەی ژیــن بــۆ بەڵگەنامــە و لێکۆڵینــەوە، ئێنیســتیتووتی کەلەپــووری کــورد، و مۆزەخانــەی نیشــتمانی ئەمنــە ســوورەکە. هەروەهــا ژمارەیەکــی بەرچــاو لــە ئەرشــیفی تایبەتــی و شەخســی لــە کوردســتاندا هــەن. ئــەوە جگــە لــە دەستنووســە کوردییــەکان لــە کتێبخانەکانــی ئێــران، عێــراق، تورکیــا، شانشــینی یەکگرتــوو بریتانیــا، ئەڵمانیــا، ڕووســیا و چەندیــن وڵاتــیدیکەیــە. تەنانــەت هەنــدێ لێکۆڵینــەوە ســنووردار لەســەر ئــەم ئەرشــیفانە بوونــە هــۆی ئاشــکراکردنی دەنگــە ونبــووەکان، لەنێویانــدا دەنگـی ژنـان. لەڕاسـتیدا کامڵتریـن دیوانـی مەسـتورەی ئـەردەلان (٢٠١١)، وەک لـە سـەرەوە ئاماژەمـان پێـدا، لەسـەر بنەمـای دۆزینـەوەی دەستنووســێک لــە کتێبخانەیەکــی بەرلیــن بــوو. بــە دڵنیاییــەوە ئەگــەری زۆرە لێکۆڵینــەوەی زیاتــر لەســەر ئــەو ئەرشــیفانە ببنــە هــۆی دۆزینەوەی دەنگی زیاتری ژنانی کورد.
قەرەداغـی لـە چاپـی دیوانـی مەسـتوورە (٢٠١١) ئامـاژەی بـەوە کـردووە کـە دەستنووسـەکە سـێ سەدوبیسـت وسـێ لاپـەڕە بـووە. شـیعری فارسـی شـاعیرانی کـورد و فارسـی، سـەدونەوەدودوو لاپـەڕەی دەستنووسـەکە پێکدەهێنێـت، لـە پاشـاندا شـیعری مەولـەوی و مەسـتوورە هاتـووە. قەرەداخـی ئـەو بەشـەی دەستنووسـەکەی چاپکـردەوە کـە شـیعرە کوردییەکانـی مەسـتوورەی تێدایـە. ئـەوەی لـەو بەشـە سـەرنجی ڕاکێشـام شـیعرێکی شـاعیرێکە بـە نـاوی سـوڵتان خانـم. شـیعرەکە لاواندنەوەیەکـە بـۆ خوسروخـان، هاوسـەری مەسـتوورە و والـی ئـەردەڵان و شــاعیرەکەش بــە نازنــاوی (عیــزەت) کۆتایــی بــە لاواندنەوەکــە هێنــاوە. هەروەهــا دیوانــی مەســتوورە لاوانەوەیــەک بــۆ ســۆڵتان خانــم لەخۆدەگرێــت بــەم عینوانــە: (کــەلام مەســتورە در فــوت مەرحــوم ســۆڵتان خانــم) (٢٠١١، ل. ٦٥-٧٤). لــە پشــکنینی ئــەو دوو شــیعرەدا ئـەوەم بـۆ ڕوون بـوو کـە سـۆڵتان خانـم خوشـکی خـوسرەو خانـی ئـەردەڵان و دوشـی مەسـتوورە بـووە. تاکـە سـەرچاوەیەکی تـر کـە باسـی شـاعیرێک دەکات بـە نـاوی سـۆڵتان خانـم، سـدیق بۆرەکەیـی (١٩٩١)ە، کـە پێـی وایـە لـە سـاڵانی ١٧٨٩ تـا ١٨٤٠ ژیـاوە، بـەڵام زانیـاری زیاتــر لەســەر ئــەو ژنــە شــاعیرە و چۆنیەتــی گەیــشتن بــەو بەروارانــە ناخاتــەڕوو. ئێمــە دەزانیــن کــە مەســتوورە لــە ســاڵی ١٨٤٨ کۆچــی دوایـی کـردووە و بـەو پێیـەی کـە لاوانەوەکـەی بـۆ سـۆڵتان خانـم نووسـیوە، ئەگـەری ئـەوە هەیـە ئـەو سـۆڵتان خانـ مەی کـە بۆرەکەیـی باسـی دەکات، هەمـان ئـەو سـۆڵتان خانیمـە بێـت کـە لـە دەستنووسـی بەرلینـدا نـاو و شـیعرێکی هاتـووە. هەرچەنـدە هێشـتا شـیعری زیاتـری سـۆڵتان خـانممان نەدۆزیوەتـەوە، بـەڵام ئاسـتی ئەدەبـی ئـەو تاکـە شـیعرە شـایەدی ئـەوە دەدات کـە شـاعیرێکی لێهاتـوو بـووە و گریمانەی ــ ئەوەش هەیە شیعری دیــ کەی نووسیبێت و وون بووبــ ێت و ڕەنــ گە لە ئایــندە بدۆزرێــنەوە
نموونەیەکـی دیکـەی سـەرنجڕاکێش بڵاوبوونـەوەی دیوانـی جیهـان ئـارا خانـم (١٨٥٩-١٩١١)ە لـە سـاڵی ٢٠١٩ کـە یەکێـک بـووە لـەو سـێ شـاعیرەی مـارف خەزنـەدار لـە مێـژووی ئەدەبییەکەیـدا ئامـاژەی پێکـردووە، هەروەهـا لـە سـەرچاوە ئەدەبییەکانـدا بـە شـیعری لاوانـەوە و خۆشەویسـتیی نـاسراوە. بـەڵام شـیعرەکانی پـەرش و بڵاو بـوون و تـا سـاڵی ٢٠١٩ بـە شـێوەی کتێـب چـاپ نەکرابـوون (جیهـان ئـارا پاوەیـی، ٢٠١٩). بەگـەڕان لـە نـاو دەسـتنووس و ئەرشـیفە گشـتی و تایبەتییەکانـدا ئەگـەری زۆرە دەنگـی زیاتـری ژنـان بدۆزرێتـەوە. لـە لێکۆڵینـەوەلە ئەرشیفەکاندا، ڕێبازێـکی هەمەلایەنە و فرەزمان بۆ دۆزیـنەوە و ئاشکراکردنی تۆــ مارە کوردیــ یەکان زۆر گرنــگە
٢.٣. رۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان
لـە کاتێکـدا کـە کۆمەڵێـک لێکۆڵینـەوەی ئەکادیمـی بـاش لـە سـەر گۆڤـار و رۆژنامـە یەکەمەکانـی کرمانجـی (Tejel, Ekici ;20١٤, 20٢١) کـراوە، رۆژنامـەو و گۆڤـارە یەکەمەکانـی سـۆرانی تـا ڕادەیەکـی زۆر پشـتگوێ خـراون و لێکۆڵینـەوەی کەمیـان لەسـەر کـراوە. ئـەم بڵاوکـراوە دەورەییانـە فەزایێکـی باشـیان بـۆ نووسـەر و شـاعیرانی تازەپێگەیشـتوو ڕەخسـاند تـا بەرهەمەکانیـان بڵاوبکەنـەوە. دەرفـەت و ئیمکانیاتـی چـاپ لـە ناوەڕاسـتی سـەدەی بیسـتەم زۆر کـەم بـوو بۆیـە ئـەم رۆژنامـە و گۆڤارانـە دەورێکـی باشـیان بـوو لـە پێگەیاندنـی شـاعیران و نووســەران و ڕەخنەگــران. هەروەهــا ڕۆژنامــە و گۆڤارەکانــی وەک (ژیــان) (١٩٢٦-١٩٣٨) و گەلاوێــژ (١٩٣٩-١٩٤٩) دەورێکــی بەرچاویــان لــە پەرەپێدانــی ژانــرە ئەدەبییــە کوردییەکانــدا بــووە. بەدواداچــوون بــۆ ئــەو گۆڤــار و رۆژنامــە دەورەیــی کوردییانــەی کــە لــە ســەدەی بیســتەمدا دەرچــوون، بەشــداریی ژنــی کوردمــان لــە ئەدەبــدا بــۆ ئاشــکرا دەکات، بــەڵام ئــەم نووســینانە بــە گشــتی پشــتگوێ خــراون و یەکێــک لــە هــۆکارەکان ئەوەیــە کــە زۆرجــار ژنــان بــە نـاوی خۆیــان نەیاننووســیوە و نـاوی خوازراویــان بەکارهێنـاوە وەک (کچــە کــورد) یـان (دایکێکـی کـورد). ناسـنامەی شـاعیرێک کـە لـە ژێـر نـاوی (کچـە کـورد) لـە گەلاوێـژ شـیعری بڵاوکردووەتـەوە، لـە سـاڵی ٢٠١٨ لـە لایـەن نووسـەر و ڕەخنەگـری کـورد عەبـدوڵڵا زنگەنـەوە ئاشـکرا کـرا کاتێـک گۆڤـاری گەلاوێـژ لـە لایـەن بنکـەی ژیـن ئامـادە دەکـرا بـۆ دووبــارە بڵاوکردنــەوەی. زنگەنەنــە ناســنامەی نووســەرەکەی دەستنیشــان کــرد کــە زەینــەب خــان مــەلا ڕەئــوف خــادم ســوجادە (١٩00- ١٩٦٣) خوشــکی گــەورەی دڵــدار (یونــس ڕەئــوف) (١٩١٨-١٩٤٨)، ــ شاعیری شۆڕــ شگێڕی ــ کوردە.
بەکارهێنانــی نــاوی خــوازراو بەهــۆی هــۆکاری سیاســی یــان کۆمەڵایەتــی دیارەدەیەکــە لــە ئەدەبیاتــی جیهانــدا دەبینرێــت. لــە ئەدەبــی ئینگلیــزی نموونــەی زۆرە و یەکێــک لــە ســەرنجڕاکێشترین نموونــەکان جێیــن ئاســتێنە (Jane Austen)، ڕووماننووســی بەناوبانــگ کــە ڕۆمانەکانــی بەشــێکن لــە پڕۆگرامــی خوێندنــی ئەدەبیاتــی ئینگلیــزی، بــەڵام ئــەم نووســەرە هەتــا لــە ژیانــدا مابــوو نــاوی ڕاســتەقینەی ئاشــکرانەبوو و یەکــەم ڕۆمانــی بــە نــاو ”لــە لایــەن خاتوونێکــەو" (By a lady) بڵاوکردەوە (Johnson and Tuite, ٢٠٢٠).
بـە درێژایـی چەندیـن سـاڵی ڕابـردوودا بنکـەی ژیـن لـە سـلێمانی ئەرشـیفێکی گـەورەی ڕۆژنامـە و گۆڤـارە سـەرەتاییەکانی کۆکردۆتـەوە و پارێزگاریـی لێکـردوون. لـە غیابـی نوسـخەی دیجیتاڵـی ئـەو گۆڤـار و رۆژنامانـە، لێکۆڵینـەوە لێیـان کارێکـی سـەخت و دژوارە، بـەڵام وەک سـەرچاوەیەکی زۆر دەوڵەمەنـد دەمێننـەوە بـۆ لێکۆڵینـەوە و هەڵسـەنگاندنی نـوێ بـۆ مێـژووی ئەدەبـی کـوردی و ڕێـکاری ئاشـکراکردنی دەنــگی ژنانی کورد.
٣.٣. کتێب و چامەنییەکانی کوردی
دەسـتڕاگەیشتن بـە کتێبـە کوردییـەکان، تەنانـەت ئەوانـەی کـە تـازە چاپکـراون، زۆرجـار ئاسـان نییـە. سیاسـەت یەکێکـە لـە هۆکارەکانـە، بــەڵام ژمــارەی کەمــی چاپەمەنــی و نەبوونــی سیســتەمێکی بەهێــزی پەخشــی کتێبــە هۆکارەکانــی دیکــەن. ناوەنــدە ئەرشــیفییەکانی وەک بنکــەی ژیــن بڵاوکــراوە کوردییەکانیــان لــە ســەرەتای ســەدەی بیســتەمەوە و بــە هەمــوو شــێوەزارە کوردییەکانــەوە کۆکردۆتــەوە و پاراسـتوویانە. بەدواداچـوون بـۆ ئەرشـیفی بڵاوکـراوە کوردییـەکان دەتوانـێ نووسـینی لەبیرکـراوی ژنـان ئاشـکرا بـکات و لێـرەدا نموونەیەکتان بۆ دەخەمەڕوو.
سـاڵی ٢٠٢٠ لـە بنکـەی ژیـن کۆمەڵـە شـیعرێک کەوتـە بەرچـاوم بـە نـاوی (بیـری چەسـپاو،١٩٧٣) لـە نووسـینی سـامیە شـاکر. نـاوی سـامیە شـاکرم لـە کتێبـی (هۆنـراوی ئافرەتـی کـورد)ی کوردسـتان موکریانیـدا دیبـوو کـە وەک شـاعیر و مامۆسـتا و ئەندامـی ئەنجومەنـی تەشریعـی باسـی لێـوە کـراوە (١٩٨٣، ل.٩٢-٩٩). شـیعرەکانی لـە یەکـەم دیوانیـدا لـە ڕووی بابەتـەوە جۆراوجـۆرن، بـەڵام ئایدیۆلۆژیـای چەپگەرایـی شـاعیر بەڕوونـی دیـارە. مـن کونجـکاو بـووم زیاتـر دەربـارەی سـامیە شـاکر بزانـم، بـەڵام زانیـاری لەسـەری یەکجـار کـەم بـوو. دوای گـەڕان بابەتێکـی ڕۆژنامەوانیـم بەناونیشـانی “دکتـۆر سـامیە شـاکر سـدیق گەنجینەیـەک لـە هەڵوێسـت و زانسـت” لـە نووسـینی شـەماڵ عـادل سـەلیم بەرچاوکـەوت و پەیوەندیـم بـەو نووسـەرەوە کـرد و ئـەو لـە بڵاوکراوەکانـی دیکـەی شـاکر ئـاگاداری کردمـەوە و هـاوکاری کـردم پەیوەنـدی بـە سـامیەوە بکـەم. سـاڵی ٢٠٢١ پەیوەندیـم بـە سـامییەوە کـرد و وردە وردە هاوڕێیەتیـی لـە نێوانمانـدا گەشـەی کـرد. لـە مانگـی ئایـاری ٢٠٢٣ لـە هەولێـر بـە شـێوەی رووبـەڕوو یەکترمـان بینـی. شـاکر کـە لـە ١٩٤١ لـە دایـک بـووە دەرچـووی پەیمانـگای مامۆسـتایان بــووە لــە بەغــدا و لــە ســاڵانی شەســت و حەفتاکانــی ســەدەی ڕابــردوودا وەک مامۆســتا لــە شــاری هەولێــر کاری کــردووە. هەروەهــا ئــه ندامێکــی کارای حزبــی شــیوعی عێــراق بــوو و لــه ســاڵی ١٩٧٤ تــا ١٩٧٩ ئەندامــی ئەنجومەنــی تەشریعــی بــوو لــە کوردســتان. دوای تێکچوونـی نێوانـی حزبـی شـیوعی و حیزبـی بەعـس بـۆ ئـەوەی دەسـتگیر نەکـرێ ناچـار بـووە عێـراق بەجێبهێڵێـت. ڕووی لـە ئەڵمانیـا کـردووە و دوای سـاڵێک خوێندنـی لـە زانکـۆی لایپزیـگ دەسـتپێکرد و لـەوێ کۆمەڵناسـی خوێنـد و بڕوانامـەی بەکالۆریـۆس و ماسـتەر و دکتـۆرای تـەواو کـرد. هەرلـە زانکـۆی لایپزیـگ وەک مامۆسـتا وەرگیـرا و بـۆ مـاوەی حەڤـدە سـاڵ لـە زانکـۆ وانەبێـژ بـووە. سـامیە شـاکر دووەم کۆمەڵــە شــیعری خــۆی بــە نــاوی (بەهــرەی دوور) لــە ســاڵی ١٩٨٣دا بڵاوکــردەوە. هەروەهــا چەندیــن وتــار و کتێبــی بــە ئاڵمانــی نووسیوە وەکوو ( 70er Jahren) (Al-Tschauschli 60er und Die Gesellschaftliche Stellung der Kurdischen Frau in der Republik Irak in den) ١٩٨٦) و Heuler: Einführung ins Kurdische Alphabet für Studenten und Studennen Universitat Leipzig (Al-Tschauschli ١٩٩١).
لـە بڵاوکـراوە ئەڵمانییەکانیـدا پاشـناوی الچاوشـلی بەکارهێنـاوە و لـە بڵاوکـراوە کوردییەکانیـدا شـاکر سـدیق و هەندێکجاریـش (مەشـخەڵ)یبەکارهێنـاوە. بیرەوەرییەکانـی بـە نـاوی (سـێ بـێ: بەسـتە پیـازە، بەغـدا، بەرلیـن) لـە سـاڵی ٢٠١٩دا بڵاوکـردەوە. بیرەوەرییەکانـی دەسـتنەدەکـەوت و مـن کاتێـک ڕاسـتەوخۆ یەکترمـان بینـی کۆپییەکـم دەسـتکەوت. شـاکر سـەرەڕای بەرهەمـە بەرچاوەکانـی و بەشـدارییەکانی لە ئەدەبــ یات و سیاسەت و کۆمەڵگای کوردیدا، تاڕادەیەک بە نادیاری ماوەتەوە کە جێـگەی تێڕامانە.
٤.٣. مێژووی زارەکی
ســەرچاوەیەکی دیکــەی گرنگــی ئاشــکراکردنی بەشــداری ژنــان لــە مێــژووی فیکــری کــورددا، مێــژووی زارەکییــە. کتێبــی ڕوخــۆش عەلــی بە ناونیشــانی (خەباتــی مێژوویــی مێینــەی کــورد لــە مەلەکییەتــەوە تــا دواوی ڕاپەریــن: بەشــک لــە مێــژووی فەرامۆشــکراو، ٢٠١٥) و چاوپێکەوتنەکانـی نەرمیـن عـوسمان کـە لـە دوو بەرگـدا بـە نـاوی گوڵدانـی ژن (٢٠٢٠، ٢٠٢٣) چـاپ بوونە دەستپێشـخەرییەکی ڕچەشـکێنن کــە ڕۆشــناییان خســتۆتە ســەر بەشــدارییەکانی ژنــان لــە گۆڕەپانــی سیاســی، کۆمەڵایەتــی و ئەدەبیــدا و بەڵگاندنــی دەنگــی ژنــان لــە ڕێگـەی چاوپێکەوتنـەوە. زۆربـەی ئـەو ژنانـەی لـەم بەرگانـەدا هاتـووە بـۆ یەکەمجـار چاوپێکەوتنیـان لەگەڵـدا کـراوە. لـە چاوپێکەوتنێکـم لەگــەڵ نەرمیــن عــوسمان لــە حوزەیرانــی ٢٠٢٣ ئامــاژەی بــەوەدا کــە کات و ماندووبوونــی ویســت قەناعــەت بــکا بــە زۆربــەی ئــەو ژنانــەی چاوپێکەوتنــی لەگەڵــدا کــردووە بــۆ ئــەوەی چیرۆکەکانیــان بــاس بکــەن لەبــەر ئــەوەی بــۆ ماوەیەکــی زۆر پشــتگوێ خرابــوون و پێیـان وا نەبـووە هیـچ شـتێکی سەرنجڕاکێشـیان هەبێـت بـۆ ئـەوەی هاوبەشـی بکـەن. بـەم پێیـە، دروسـتکردنی متمانـە زۆر گرنـگ بـوو (چاوپێکەوتــن لەگــەڵ نەرمیــن عــوسمان، حوزەیرانــی ٢٠٢٣).
ئەنجام
پشــتگوێخستن و دوورخســتنەوەی نووســینی داهێنەرانــەی ژنــان لــە ئەدەبیاتــی کوردیــدا بــە هیــچ شــێوەیەک کارێکــی ئاوارتــە (اســتثناء) نییــە. بــۆ نموونــە پشــتگوێخستن و پەراوێزخســتنی ژنــان لــە ئەدەبیاتــی ئینگلیزیــدا بــە باشــی لێکۆڵینــەوەی لەســەر کــراوە و دیکۆمێنــت کــراوە و ئیلهامبەخــش بــووە بــۆ هەڵســەنگاندنەوەی مێــژووی ئەدەبیاتــی ئینگلیــزی (Lauter, ١٩٨٣, p. ١٩٩١) بــەڵام بــۆ ژنانــی کــورد، جگـە لـە پیاوسـالاری کـە دیاردەیەکـی جیهانییـە، تۆڕێکـی ئاڵـۆزی پەراوێزخـستن کـە بریتییـە لـە بێدەوڵەتـی، سـەرکوتکردنی کولتـووری و زمانەوانــی، هەژموونــی زمانەکانــی دەســەڵاتی دەوڵەتانــی ناوچــە (فارســی، عەرەبـی و تورکــی)، پارچەپارچەبوونـی جوگرافــی و سیاســی و زمانـی کـوردی، پەیوەندیـی دەسـەڵاتی نێـوان زاراوە کوردییـەکان و پەراوێزخسـتنی زاراوە بچووکـەکان، تەجرووبـەی پەراوێـز خسـتنی ژنانـی کوردیی ئاڵۆزتر کردووە.
کـورد وەک نەتەوەیەکـی بێدەوڵـەت و کەمینـە، ئینـکاری ناسـنامەی کـراوە و زمانەکـەی قەدەغەکـراوە و جۆرها سیاسـەتی ئاسیمیلاسـیۆنیزمی بەسـەردا جێبەجێکـراوە کـە زمـان و میراتـی کولتوورییەکـەی خسـتووەتە مەترسـییەوە. لـەو هەلومەرجـە سـتەمکارانەیەدا بەشـێکی بەرچـاو لــە میراتــی ئەدەبــی کــوردی بــە نووســینەکانی ژنانــی کوردیشــەوە فەوتــاوون. هەروەهــا بــە هــۆکاری سیاســی و ئابووریشــەوە بەشــێکی بەرچــاوی دەســتنووس و ئەرشــیفی گشــتی و تایبەتیــەکان بڵاونەکراونەتــەوە و پــەرش و بڵاو ماونەتــەوە. جگــە لــەوەش، لــە ئەنجامــی دینامیزمــی دەســەڵات لــە نێــوان جۆرەکانــی زمانــی کــوردی، ئــەو ژنانــەی بــە شــێوەزارە پەراوێزخراوەکانــی وەک بادینانــی، هەورامــی/ گۆڕانــی، و زازاکــی دەنووســن، ڕووبــەڕووی دوو جــار پەراوێزخــستن و دوورخســتنەوە بوونەتــەوە. هەروەهــا پیاوســالاری لــە فۆرمەکانــی بێهیواکـردن و بچووککردنـەوەی بەرهەمەکانـی ژنـان و گومانکـردن لـە تایبەتمەندییـە ئەدەبییـەکان و سـزای کۆمەڵایەتـی و چەندانـی دیکـەدا ”تەقلیدکردنێـک نووسـینی پیـاوان“ لەلایـەن و هۆکاربـووە لـە پەراوێزخسـتنی بەرهەمـی ژنـان. وەسـفکردنی بەرهەمـی ژنـان وەک ”لاواز“ ڕەخنەگرانەوە بۆ دابەزاندنی ئاستی بەرهەمەکانی ژنان بەکارهێنراون
دەستنیشـانکردنی جۆرەکانـی پەراوێزخسـتنی دەنگـی ژنانـی کـورد و میکانیزمەکانـی ئـەم پەراوێزخسـتنانە کارێکـی زۆر گرنگـە بـۆ ئاڵنـگاری و رووبەڕووبونـەوەی ئـەو پەراوێزخسـتنە مێژووییـە، بـەڵام تـا ئـەو کاتـەی بەرهەمـی ژنـان بـە شـاراوەیی بمێننـەوە، بـێ ئەنجـام دەبێـت. بــۆ ئاشــکراکردنی دەنگــی ونبــووی ژنــان، لێکۆڵینــەوە لــە ئەرشــیفی کــوردی و لێکۆڵینــەوە لــە دەســتنووس و بەڵگەنامــەکان زۆر گرنگــە. هەروەهــا گۆڤــار و رۆژنامــە دەورەییــە کوردییــەکان ســەرچاوەیەکی گرنگــن بــۆ گــەڕان و دۆزینــەوەی بەشــداریی لەبیرکــراوی ژنــان لــە ئەدەبیاتی کوردیدا. بڵاوکراوە سەرەتاییەکانی کوردی و مــێژووی زارەکی سەرچاوەیەکانی دیــکەی جــێی سەرنجن بۆ لێکۆڵیـنەوە.
سەرچاوەکان
ئامێدی، س. ب. (١٩٨٠). هۆزانڤانت کورد. بەغداد: چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد.
ئەردلان، م. (١٩٢٦). دیوان مستورە. تدوین: حاجی شیخ یحیی معرفت. تهران: مطبعە شوروی.
_______. ١٩٤٦. تاریخ اردلان. تدوین: ناصر ازادپور. سنندج: چاپخانە بهرامی.
_______. ١٩٩٨. دیوان مستورە. تدوین: صدیق صفی زادە. تهران: انتشارات امیربهادر.
_______. ٢00٥. دیوانی مەستوورە. ماجد مەردووخ روحانی. هەولێر: ئاراس.
_______. ٢00٨. دیوانی مەستوورە: ماهشرف خانم خەنسای کورد. موحەممەد عەلی قەرەداغی. هەوڵێر: ئاراس.
بۆرکەیی، س. س. (١٩٩١). مێژووی وێژەی کوردی. بانە: ناجی.
عەبدوڵا، ع. س. (٢00٩). فێمێنیزم لە شیعری کوردیدا: کرمانجی خواروو. سلێمانی: بینایی.
عەلـی، ر. (٢٠١٥). مێـژووی تێکۆشـانی مێینـەی کـورد لـە مەلەکیەتـەوە تـا دوای راپەڕیـن: بەشـێک لـە مێژوویەکـی فەرامۆشـکراو. سـلێمانی:
؟.
فەیزی، ئ. (١٩٢٠). ئەنجومەنی ئەدیبانی کورد. ئێستانبول: ترجمان حقیقت.
حەسـەنپوور، ئ. (٢٠١٤). دەنـگ و ڕەنگـی ژنـان لـە هونـەری زارەکیـدا. ئەدەبیاتـی زارەکـی موکریـان، بەشـی ژنـان. کۆکـردن و ئامادەکـردن
سـەلاح پایانیانـی. تـاران. ل. ٧-٥١.
حیلمی، ر. (١٩٨٨). شیعر و ئەدەبیاتی کوردی. هەولێر: چاپخانەی تەعلیم و تەعالی.
ژیان. (١٩٢٦). بڕەوی جینسی لەتیف. ژمارەی ٤٦٧.
کاکەی فەلاح. (١٩٧٨). کاروانی شیعری نوێی کوردی. بەرگی یەک. بەغداد: چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد.
وەزارەتــی رۆشــنبیری و لاوان، حکومەتــی هەرێمــی کوردســتان. (٢٠١٩). ژن ژیــان دەنووســێتەوە: هەڵبژاردەیــەک لــە شــیعری ژنانــی
کوردــستان. هەولــێر: وەزارەــتی رۆــشنبیری و لاوان و ماــڵی کتــێب.
محەمەدپـوور، ع. (٢00٦). مەسـتوورە و بادانـەوە بـۆ لیریـکای ئەریسـتۆکراتییانەی فارسـی. لـە بیرئانینـی مەسـتوورەی ئـەردەڵان. ١٥٩-١٧٦.
هەولــ ێر: ــ ئاراس.
موحەممــەدی، س. (٢00٦). هەســارەی گەشــی شــیعر و ئەدەبــی کــوردەواری. لــە بیرئانینــی مەســتوورەی ئــەردەڵان. ١٠٧-١١٣. هەولێــر:
ــ ئاراس.
موکریانی، کوردستان. (١٩٨٣). هۆنراوەی ئافرەتی کورد. هەولێر: چاپخانەی کوردستان.
عوسمان، ن. (٢٠٢٠). گوڵدانی ژن. بەرگی یەک. سێمانی: ئینستتیوتی نارین.
_________. ٢٠٢٣. گوڵدانی ژن. بەرگی یەک. سێمانی: ئینستتیوتی نارین.
پاوەیی، ج. (٢٠١٩). دیوانی جیهان ئارا خاتوونی پاوەیی. ئامادەکردنی عادل مۆرادی. پاوە: نەشر ئارۆ.
پایانیانی، س. (٢٠١٤). ئەدەبیاتی زارەکی موکریان، بەشی ژنان. تاران.
روحانی، ب. م. (١٩٨٥). تاریخ مشاهیر کرد. دو جلد. تهران: سروش.
سەجادی، ع. (٢٠١٢). مێژوووی ئەدەبی کوردی. سنە: ئینتشاراتی کوردستان.
سجادی، ب. (٢00٦). کلیات تاریخ شعر کردی. سنندج: انتشارات دانشگاە کردستان.
سەلیم، ش. ع. (٢٠١٩). دوکتۆرە سامیە شاکر سادق گەنجینەیەک لە هەڵوێست و زانست. ئاوێنە. ٩ ئاگۆست.
شاکر، س. (١٩٧٣). بیری چەسپاو. هەولێر: چاپخانەی کوردستان.
_______. (٢٠١٩). سێ بێ: بەستەپیازە، بەغدا، بەرلین. هەولێر: ن.پ.
شێخموس، ع. (٢٠٢٠). پێشەکی و دەروازە. گوڵدانی ژن. بەرگی یەک. نەرمین عوسمان. سلێمانی: ئینستتیوتی نارین.
خادم سوجادە، ز. (٢٠١٨). دیوانی زەینەب خان، کچە کورد. عەبدوڵا زەنگەنە. هەولێر: چاپخانەی رۆژهەڵات.
خەزنەدار، م. (٢00١). مێژووی ئەدەبی کوردی. بەرگی یەک. هەولێر: ئاراس.
_______. (٢00٢). مێژووی ئەدەبی کوردی. بەرگی دوو. هەولێر: ئاراس.
_______. (٢00٣). مێژووی ئەدەبی کوردی. بەرگی سێ. هەولێر: ئاراس.