ئابووری و بازاڕ
ئەم بەشە خوێندنەوە بۆ کۆمەڵە بابەتێک دەکات و شیکاریی لەمەڕ ڕۆلیان دەکات لەسەر ئابووری هەرێم. ئەم بابەتانە بریتیین لە: کاریگەری پشت بەستن بە نەوت وەک تاکە سەرچاوەی داهات، سیاسەتی دارایی، چاکسازی کەرتی گشتی، پەرەپێدانی کەرتی تایبەت، بازرگانی و وەبەرهێنان، سەرمایەی مرۆیی، و هەژاری و نایەکسانی. دامەزراوەی ستراتیژی نیشتیمان لێکۆڵینەوە لە بارەی ئەو ئاستەنگ و دەرفەتانە دەکا کە ڕووبەڕووی بازرگانان و، وەبەرهێنەران و بەکاربەران دەبنەوە، هەروەها هەڵسەنگاندن دەکا بۆ لێکەوتەکانی جیهانگیری لەسەر ئابووری ناوخۆیی و نیشتمانیی. بەشی ئابووری و بازاڕ ئامانجی بەردەستکردنی شیکاری (لەسەر بنەمای بەڵگەی زانستیانە) یە، بۆ بەرەوپێشبردنی ئابوورییەکی هەمەچەشنتر و بەرهەمدارتر و بەردەوامتر بۆ هەرێمی کوردستان
ئەم ماڵپەڕە کووکی سەرەکی بەکاردەهێنێت بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی دروست