دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان

زانست و تەکنۆلۆژیا

بەشی زانست و تەکنەلۆژیا سەرنج دەخاتە سەر رۆڵی تەکنەلۆژیا لە گەشەی ئابووری، کارایی حوکمڕانی و، بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان بۆ هاوڵاتیان. توێژینەوەکانمان لە کۆمەڵێک بابەت دەکۆڵنەوە لەوانە پەرەپێدان و وەرگرتنی تەکنەلۆژیای نوێتر، وەبەرهێنان لە توێژینەوەی زانستی. لە زیرەکی دەستکرد و بایۆتەکنەلۆژیا تا وزەی نوێبووەوە کارەکانمان کۆمەڵێک بابەت بەرفراوان دەگرێتەوە، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە ڕەهەندە ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا. دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان ئامانجی بەرەو پێشبردنی دیالۆگ و هاوکارییە لە نێوان شارەزایان لە کەرتی ئەکادیمی، پیشەسازی، و حکوومی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکە و زانیاری بە ئامانجی بەردەستکردنی چارەسەری داهێنەرانە بۆ ئاستەنگ و کێشە پەیوەستەکان. ئامانجی بەشی زناست و تەکنەلۆژیا بریتییە لە پەروەردەکردن و بەرەوپێشبردنی کولتوری داهێنان و پاڵپشتیکردنی گەشەی ئابوورییەکی زانستیە لە کوردستاندا

ئەم ماڵپەڕە کووکی سەرەکی بەکاردەهێنێت بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی دروست