کۆمەڵگا و کلتوور
بەشی کۆمەڵگا و کەلتوور ئامانجی قووڵکردنەوەی تێگەیشتنە لە کۆمەڵگا و کولتوری کوردی. ئەم بەشە خۆێندنەوە دەکا بۆ مێژووی کولتووری کوردی، نەریت و بەهاکانی و، هەروەها پرۆسەکانی پەرەسەندنی کۆمەڵگای کوردی لە سەردەمی مۆدێرندا. هەڵوەستەکردن لەسەر ڕۆڵی زمان، ئەدەب، هونەر، مۆسیقا لە داڕشتنی شوناس و خواستە بەکۆمەڵەکانی گەلی کورد لە پێشینەی ئامانجەکانی ئەم بەشەن. بە وێناکردنی جیاوازییەکان وەک جوانییەکان، ئەم بەشە هەوڵدەدات فرەچەشنی کولتووری و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە هەرێم کوردستان بەرەوپێش ببات. لە ڕێگەی کاری هاوبەش لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمییەکان، ڕێکخراوە کولتوورییەکان و گروپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان دەبنەوە، بەشی کۆمەڵگەو کلتوور ئامرازی کردەیی دەکاتە پێشنیاز بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی داب و نەریتی کوردی
ئەم ماڵپەڕە کووکی سەرەکی بەکاردەهێنێت بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی دروست