پەرتووکی شانۆی ئیمپرۆ: کەلەپووری کوردی
دیار عومەر - بورهان قەرەداغی
نوسينى : دیار عومەر و بورهان قەرەداخی
پێشەکی : پ. ی. د. دڵشاد مستەفا
بابەت : شانۆ و کەلەپور
بڵاوکردنەوە : دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان
پێداچوونەوەی زمانەوانی : پ.ی.د. کەیفی ئەحمەد
تابلۆی بەرگ : حەمه هاشم
هێڵکاری : حەمه هاشم
نۆبەتی چاپ : یەکەم
ساڵی چاپ : ٢٠٢٤
تیراژ : ١٠٠٠دانە
لاپەڕە : ٢٤٠
کورتەیەک لە پێشەکیی پەرتوکەکە، کە لەلایەن دکتۆر دڵشاد موستەفاوە نووسراوە
هەڵبەتـــە وردبوونـــەوە لـــەوەی یـــاری چەندێـــک وابەســـتەی خـــودی ژینگـــە و کۆمەڵگایــە دەمانباتــە نێــو ئــەو ئارگومێنتــەی تــا چەنــد دەتوانیــن وەک بەشــێک لــە کولتــوور یــان کەلەپــووری گشــتیی نەتەوەیــەک تەماشــای بکەین، بۆیــە هەمیشــە لە چوارچێوەی ئـــەو پێناســـەیەدا مامەڵـــەی لەگـــەڵدا دەکەیـــن کـــە، یارییـــە فۆلکلۆرییـــەکان بەشـــێکن لـــە میراتـــی گـــەلان و ئاوێنەیـــەک کـــە، ڕەنگدانـــەوەی هەمـــوو پـــرس و ڕوداوەکانـــە. کاتێـــک دەتەوێـــت لـــە کولتـــوور، میـــرات و شارســـتانیەتی کۆمەڵگایـــەک تێبگەیـــت دەتوانیـــت بگەڕێیتـــەوە بـــۆ مێـــژووی یارییـــە فۆلکلۆرییـــەکان کـــە بڕێـــک شـــادی لەگـــەڵ خۆیـــان دەهێنـــن. خـــودی یارییـــەکان لـــە کەرەســـتە و پێکهاتەکانـــی ژینگـــەی ناوخۆییـــەوە دروســـتکراون، بـــۆ ئـــەوەی لایەنێکی گرنگـــی پرۆســـەی پەیوەنـــدیی کۆمەڵایەتی دابیـــن بکـــەن. هـــاوکات، بەشـــێک لـــەو رسوتانـــە بەشـــداری رۆحـــی لەنێـــو کۆمەڵگاکانـــدا دابیـــن دەکـــەن. ئـــەوەی لـــەم پرۆژەیـــەدا داوا کـــراوە، بریتییـــە لـــە پاراســـتنی یـــاری و رسوتەکان نـەک وەک ئـەو فۆرمـەی لـە ڕابـردوودا هەیـە، بەڵکـو وەک چالاکیێکی سـەردەمی و بەســتنەوەی بــە ئێســتاوە، بەتایبەتــی هەرجۆرێــک لەوانــە لــە کۆمەڵگایەکــەوە بـــۆ کۆمەڵگایەکـــی دیکـــەو لـــە شـــارێکەوە بـــۆ شـــارێکی دیکـــە جیـــاوازن. تەنانـــەت لــە ڕیزبەنــدیی ناونــان و، زاراوەکانیشــیدا، هەرچەنــدە لــە ڕاســتیدا یــەک بنەچەیــان هەیـــە. گواســـتنەوەی ئـــەو جـــۆرە چالاکییە بـــۆ نێوەنـــدی هونـــەری بـــەو پێیـــەی لـــەوەی هەوڵێکـــە بـــۆ ڕابوونـــی ڕابـــردوو لـــە ئێســـتادا پێویســـتی بـــە هۆشـــیاریی ووردبوونــەوەی گرنگــە و توێــژەران لــەم پەرتووکەدا ڕەچــاوی هەمــوو ئــەو بنەمایانەیــان کـــردووە.
وتارێك لە بورهان قەرەداخییەوە
ئەمڕۆ شانۆی ئیمپرۆ لەجیهاندا بووە بە ڕەوتێکی دیارو ئازاد ، کە پانتاییەکی فراوان و ئەرێنیی بۆخۆی لەنێو کایەی هونەر و کۆمەڵگادا داگیرکردووە. بوونی هەندێک لە توخم و پێکهاتەکانی شانۆی ئیمپرۆ لە کەناڵ و کایەی شانۆدا نەوەستاوە، بەڵکو پەلی کێشاوە بەسەر سەرجەم بوارەکانی ژیان و پەڕیوەتەوە نێو بوارەکانی گەشەپێدان، چارەسەرو ئاڵوگۆڕی ئەرێنیی مرۆیی. بۆنمونە: ئەگەر تەماشای کەسێتیی"مودراسیۆن" بکەین ئەوا ئەمڕۆ وەک پێشکەشکار، دادوەر، سەرپەرشتیار، نوێنەر، ڕێکخەر و ڕێبەر دەردەکەوێت.
کەلەپووری کوردیش وەک شوناس و کلتوورێکی ڕەنگاوڕەنگ پەیوەستە بەهەست و سۆز و ڕەوان و ژیانمانەوە ؛ ئەگەرچی ئەمڕۆ شەپۆلی جیهانگەرایی خەریکە لەبیر نەوەکانمانی دەباتەوە. بۆیە هەوڵی نووسەرانی ئەم پەرتووکە ( بورهان قەرەداخی و دیار عومەر ) زیندووهێشتنەوە و دەربازکردنی ئەم کەلەپوورەیە لەدۆخی فەرامۆشکراوی و لەبیرکردنەوە بۆ دۆخی زیندووێتی و بەگەڕخستنی یاری، داستان و ئەفسانەکانە لە کایەکانی تری ژیاندا.
لەبەر ئەوەیە "دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان" دەرگای بەڕووی ئەم پرۆژە مەزنە کەلەپووری و کلتوورییەدا کردەوە بەمەبەستی پاراستن و پەڕینەوەی ئەم میراتە لەدۆخی ناوخۆییەوە بۆ دۆخی بەجیهانیکردن.
پەرتووکەکە لە ٤ بەش پێك دێت
١- بەشی یەکەم : ئیمپرۆ و کەلەپووری کوردی
٢- بەشی دووەم: یاری
٣- بەشی سێیەم: ڕاهێنان
٤- بەشی چوارەم: کەلەپوور
ناوەڕۆکی پەرتووکەکە باس لە چەند پرسێکی گرنگ دەکات دەربارەی کەلەپووری کوردی و شانۆی ئیمپرۆ. لەوانە چەندین یاری و داستان و چیرۆک و ئەفسانە لەخۆ دەگرێت. هەروەها لەوانە پرسی پاراستنی کەلەپووری کوردی لەبەردەم ڕەوتی جیهانگەراییدا بابەتێکی گرنگی پەرتووکەکەیە.
واتە چۆن بتوانین بە شوناسی خۆمانەوە، بە کەلەپووری خۆمانەوە لەبەردەم شاڵاوی جیهانگەراییدا ئەم شوناسەمان لەبیر نەکەین؟ چۆن بتوانین لەدۆخی پەراوێزنشینییەوە بیان پەڕێنینەوە بۆ دۆخی چالاک و زیندوو تا لە کایەگەلێکی زیندوودا بەگەڕ بخرێن. ئەم پرۆژەیە پرۆسەی پەڕینەوەی یاری، داستان و ئەفسانە کوردییەکانە بۆنێو یاریی شانۆیی و چەندین کایەی تری سەردەم، تا وەکو شوناسێکی زیندوو و چالاک درێژە بەژیانی خۆی بدات.
یاری ژمارە ١
گردی هەی هایێ
لـــە ئەفســـانەکاندا وا باســـکراوە، کـــە کاتێـــک پاڵەوانـــەکانلـــە ئەفســـانەکاندا وا باســـکراوە، کـــە کاتێـــک پاڵەوانـــەکان دەچنـــە بەهەشـت، لەوێـدا داوای ئەوەیـان لێدەکرێـت، کـە بەهیـچ شـێوەیەک نەچنـــە ســـەر ئـــەم گـــردە. چونکـــە کەســـوکار و هاوڕێکانیـــان بیردەکەوێتـــەوە و بیـــری شـــار و ماڵـــی خـــۆی دەکات
یاريیەکە لە ئیمپرۆدا
ژمارەی بەشداربوان: پێنج بۆ دە ئیمپرۆڤیساتۆر
کات: سی بۆ چل و پێنج خولەک
ئەم یارییە بۆ فۆرمی درێژی ئیمپرۆ گونجاوە
پێـش دەسـتپێکردنی نمایـش، مۆدێراتۆرەکـە داوا لـە بینـەران دەکات، کـە لەسـەر چەنـــد پارچـــە لاپەڕەیەکـــی بچـــوک نـــاوی جێگایـــەک و پیشـــەیەک یـــان جێگایـــەک و دوو کارەکتـــەر بنوســـن، بـــۆ نمونـــە: بـــاوک و کـــوڕ بـــازاڕی دۆلارەکـــە یـــان نـــوسراوە قوتابخانـە و مامۆسـتا و بەڕێوەبـەر. یاخـود فیتـەری ئۆتۆمۆبێلـی خێزانەکـەی. هەمـوو ئـەم پارچـە لاپەڕانـە لەنـاو کڵاوێکـی کورديـی دادەنرێـت. ئیمپرۆڤیسـاتۆرەکان بـزە و زەردەخەنـــە لەســـەر لێویانـــە. لەنـــاکاو یەکێـــک لـــە ئیمپرۆڤیســـاتۆرەکان دەچێـــت پارچـــە لاپەڕەیـــەک لەنـــاو کڵاوەکـــە دەردەهێنێـــت و بـــزە و زەردەخەنەکـــەی لەســـەر لێـــو نامێنێـــت و بـــە دەنگێکـــی بـــەرز دەیخوێنێتـــەوە. بـــۆ نمونـــە نـــوسراوە: بـــاوک و کـــور لـــە بـــازاڕی دۆڵارەکـــە. دەســـتبەجێ یەکێـــک لـــە ئیمپرۆڤیســـاتۆرەکانیر، لەگـــەڵ ئـــەوەی کـــە لاپەڕەکـــەی خوێنـــدەوە، دەســـت بـــە ئیمپرۆڤیســـێرەکردنی دیمەنێـــک دەکـەن، کـە بـاوک و کوڕێکـن لـە بـازاری دۆلارەکـە. ئهگـەر پێویسـتی کـرد، ئـەوا دەکرێـت ئیمپرۆڤیسـاتۆرەکانی دیكـهش هاوکاربـن. ئـەم دیمەنـە بـەردەوام دەبێـت تـا ئیمپرڤیسـاتۆرێکیر بـە دەنگێکـی بـەرز دەڵێـت: گـردی هـای هایـێ، ئـەوا خێـرا ناوەڕاســـتی ســـتەیجەکە چـــۆڵ دەکرێـــت و ئیمپرۆڤیســـاتۆرەکە لاپەڕەیـــەک لـــە نێـــو کڵاوەکـــە دەردەهێنێـــت و بـــە دەنگێکـــی بـــەرز دەیخوێنێتـــەوە، بـــۆ نمونـــە نـــوسراوە: فیتـەری ئۆتۆمۆبێـل و خێزانەکـەی. ئـەوا یەکێـک لـە ئیمپرۆڤیسـاتۆرەکان بەخێرایـی دێتـە ناوەڕاسـت و لەگەڵیـدا بەشـدار دەبێـت. بـەم شـێوەیە چەنـدی دیمەنـی جیـاواز و کارەکتـــەری جیـــاواز نمایـــش دەکـــەن
یاری ژمارە ٢
ڕێگا
زۆربـــەی پاڵەوانـــی نێـــو ئەفســـانە و داســـتانە کوردیيـــەکان، ســـەری خۆیـــان هەڵدەگـــرت و بـــەدوای شـــتی دەگمـــەن و کاری ئەســـتەمدا دەچـــون و دەگـــەڕان. بەزۆريـــی ســـێ ڕێگایـــان لەبەردەمـــدا بـــوو. ڕێـــگای هاتـــێ، ڕێـــگای نەهاتـــێ، ڕێـــگای هاتـــو و نەهاتـــێ
یاريیەکە لە ئیمپرۆدا
ژمارەی بەشداربوان: سێ بۆ نۆ ئیمپرۆڤیساتۆر
کات: دە بۆ بیست خولەک
مۆدێراتۆرەکــە داوا لــە بینــەران دەکات، کــەوا ئەرکێــک بــۆ ئیمپرۆڤیســاتۆرەکان دەستنیشـان بکـەن. بـۆ نمونـە: بینـەر پێشـنیازى دزینـی تاجـی شـای بەریتانیـا دەکـەن، کە لـە شـوێنێکی تایبـەت پارێـزراوە. پاشـان بەپێـی گروپەکـە، کـە چەنـد کەسـن. ئـەوا دابەشـی سـەر سـێ گـروپ دەبـن. ئەگـەر شـەش ئیمپرۆڤیسـاتۆر بـوون، ئـەوا سـێ گروپـی دوو کەسـی. ئەگـەر نـۆ ئیمپرۆڤیسـاتۆر بـوون ئـەوا سـێ گروپـی سـێ کەسـی. گروپـی یـەک ئامـادەن بـۆ نمایـش، مۆدێراتۆرەکـە داوا لـە بینەرێـک دەکات، کـە لەنێوان (هـات، نەهـات، هـات و نەهـات) دا ڕێگایەکیـان بـۆ هەڵبژێرێـت. بـۆ نمونـە: ڕیگـەی هـات و نەهاتـی هەڵبـژارد، ئـەوا گروپـی یـەک لـە ئەنجامدانـی ئەرکەکەیانـدا خۆشـی و ناخۆشــیان دێتــە ڕێ. لەمیانــی دیمەنەکــەدا، دەبێــت کارەکتــەری ئیمپرۆڤیســاتۆرەکان دیاربێـت، کـە کێـن و چ پەیوەندیيەکیـان بـە یەکـەوە هەیـە، لەگـەڵ ئەوەشـدا دزینـی تاجەکـە و هەڵبژاردنـی ڕێـگای هـات و نەهاتەکەیـان لەبیـر نەچێـت. دەکرێـت شـتەکان بـاش بـن، لـە دیمەنەکـەدا و نزیـک بـن لـە دزینـی تاجەکـە، بـەڵام لەنـاکاو پاسـەوانێک دێــت و لــەوێ دادەنیشــێت، بــە تەلەفــۆن لەگــەڵ خۆشەویســتەکەیدا قســەدەکات. ئەوانیـش خۆیـان لـە شـوێنێک حەشـارداوە. ڕەنگـە کەسـێکیان لـەو کاتـەدا پێویسـتی بـە ئاودەسـت بێـت. بـەڵام لـە کۆتایـدا پاسـەوانەکە دەڕوات و تاجەکـەش دەبـەن. دوای ئـــەوە گروپـــی دووم دێنـــە پێـــش و بینـــەران ڕێگەیەکیـــر هەڵدەبژێـــرن. بـــۆ نمونـە رێگـەی نەهـات. گروپـی دوو دەسـت دەکـەن بـە نمایـش و ئەرکەکەیـان زۆر قـــورس دەبێـــت و چەندیـــن کێشـــەیان بـــۆ دروســـت دەبێـــت. ڕەنگـــە لـــە کۆتاییـــدا نەتوانـــن ئەرکەکەیـــان جێبەجـــێ بکـــەن. بێگومـــان ئیمپرۆڤیســـاتۆرەکان بەرپرســـن لـــە ناسـاندنی کارەکتەرەکانیـان و پەیوەنـدی نێوانیـان، واتـە نابێـت هەمـان کارەکتـەری گروپـی یەکەمیـان هەبێـت، ڕەنگــە ئەمانــە باندێکیـر بـن. پاشـان بـۆ گروپـی سـێ ڕێـگای هـات هەڵدەبژێـرن، بەهەمـان شـێوە کارەکتـەری تـازە و پەیوەندیيـان لەلایـەن ئیمپرۆڤیسـاتۆرەکانەوە بـۆ بینـەران نیشـاندەدرێت، لـە ئەنجامدانـی ئەرکەکەیـان سـەرکەوتوو دەبـن و شـتەکان بـە ئاسـانی دەڕوات. لێـرەدا گرنگـە، کـە بەخێرايـی دیمـەن تـەواو نەکرێـت. بەڵکـو چیـرۆک هەبێـت. دەکرێـت ئـەم یاریيـە بـە یـەک گروپیـش نمایـش بکرێـت، بـەڵام سـێ دیمـەن پێشـــکەش بکـــەن، بەپێـــی ئـــەو ڕێگایانـــەی، کـــە بۆیـــان هەڵدەبژێردرێـــت. لێـــرەدا هەمـــان کارەکتـــەرن لـــە هـــەر ســـێ دیمەنـــدا. واتـــا ئهگـــەر هاتـــو دایـــک و بـــاوک و کوڕێـک بـوون، ئـەوا لـە هـەر سـێ دیمەنەکـەدا هـەر ئـەم کارەکتەرانـە دەبـن. بـەڵام ئەنجامدانـــی ئەرکەکەیـــان، بەپێـــی ڕێگاکـــە ئیمپرۆڤیســـێرە دەکـــەن
یاری ژمارە ٣
بوکەبەبارانێ (کۆسەبەبارانێ)
یارییەکــی کۆنــی کوردەوارییــە، لــە هــەر ناوچەیــەک بــە شــێوەیەک ئەنجامـدراوە. گرنـگ لـە ناوەڕۆکـدا وەک یەکـن. سـاڵانێک ئهگـەر بـاران دواکەوتبایـە و وشکەسـاڵی بوایـە، ئـەوا خەڵکەکـە کەسـێکیان دەهێنـا و دەیانکــرد بــە کۆســە، دەبوایــە کەســێکی باڵابــەرز بوایــە. دەموچاویــان ڕەنـگ دەکـرد و خـوری و نایلۆنیـان لـێ دەبەسـتا. کەسـێکى دیكهیـان (کچۆڵەیـەک یـان کەسـێک کـە کێشـی کـەم بوایـە) دەکـرد بـە بـوک، شـتومەکە جوانەکانـی ماڵـی ئاغایـان بـە بوکـەوە هەڵدەواسـی و مـاڵ بـە مـاڵ دەسـوڕانەوە و گۆرانـی بوکەبەبارانێیـان دەگـوت. پاشـان خاوەنـی ماڵەکــە ئــاوی بــە کۆســەکەدا دەکــرد، لــەولاوەش کــوڕەکان هەوڵــی ڕفاندنــی بوکهکەیــان دەدات. لێــرەدا کۆســە تــوڕە دەبــوو، بــەدوای بوکێـدا ڕایدەکـرد
یاريیەکە لە ئیمپرۆدا
ژمارەی بەشداربوان: شەش بۆ پازدە ئیمپرۆڤیساتۆر
کات: پازدە بۆ سی خولەک
ئـەم یارییـە پێویسـتی بـە ڕیتمێکـی خێـرا هەیـە. وا باشـە لـە سـەرەتای نمایـش بـــۆ خۆگەرمکردنـــی ئیمپرۆڤیســـاتۆرەکان و بینـــەران ئهنجـــام بدرێـــت. دەکرێـــت ئـــەم یارییـە وەک چارەسـەرێکی درامـی بـۆ خـاوی تیمپـۆ لەنـاو نمایشـدا بەکاربهێرێـت. مۆدێراتۆرەکـــە، داوا لـــە بینـــەران دەکات، کـــە یەکێکیـــان بـــۆ دەستنیشـــان بکـــەن، تـا ڕۆڵـی کچێـک ببینێـت، کـە بەنیـازی شـوکردنە. پاشـان مۆدێراتۆرەکـە داوا دەکات، کـە ئیمپرۆڤیسـاتۆرێکی دیكـهی بـۆ دەستنیشـان بکـەن، بـۆ ئـەوەی ببێـت بـە کۆسـە و کچەکـــە پێـــی ڕازی بێـــت، ئـــەو کەســـەی، کـــە ڕۆڵـــی کۆســـە دەبینێـــت، ماســـکێک (دەمامکێــك)ی ڕەش لــە چــاو دەکات، ماســکێک کــە دەمــی نەشـاێتەوە. مۆدێراتۆرەکـە دوا لـە بینـەران دەکات، کـە بـۆ هەریـەک لـەم ئیمپرۆڤیسـاتۆرانەی، کـــە ماونەتـــەوە کارەکتەرێـــک یـــان پیشـــەیەک لەگـــەڵ نـــاوی کەرەســـتەیەک پێشـــنیاز بکـەن.
بۆ نمونە: بینـەران پێشـنیاز دەکـەن، کـە ئیمپرۆڤیسـاتۆری یـەک مامۆسـتایە، بـۆ کەرەسـتەکەش پێشـــنیازی قەڵەمێـــک دەکـــەن. بـــۆ ئیمپرۆڤیســـاتۆری دوو فیتەرێـــک، کەرەســـتەکەش سـەرینێک، بـۆ ئیمپرۆڤیسـاتۆری سـێ وەزیرێـک و بەردێـک. بـەم شـێوەیە کارەکتـەر و کەرەســـتە بـــۆ هەموویـــان دەستنیشـــان دەکرێـــت و هەموویـــان دەچنـــە دواوەی سـتەیجەکە. مۆدێراتۆرەکـە و بینـەران بەیەکـەوە لـە پێنجـەوە تـا یـەک دەژمێـرن و نمایـــش دەســـتپێدەکات
هەموویـان وەک کوتلەیـەک لەسـەر سـتەیج دەجوڵێـن و دەسـتیان بەرزکردۆتـەوە، وەک ئـەوەی بپاڕێنـەوە، ئـەم گۆرانییـە دەڵێـن
هەیاران و مەیاران
ڕازی نابێت بە چەندان
بۆ وا دەکات لە هەمووان
کچەکـــە لێیـــان جیادەبێتـــەوە، دەچێتـــە ناوەڕاســـتی شـــانۆ. یەکێـــک لـــە ئیمپرۆڤیســـاتۆرەکان دەچێتـــە لای و دیمەنێـــک بەپێـــی ئـــەو کارەکتـــەرەی لەلایـــەن بینـــەران بـــۆی دەستنیشـــان کـــراوە، نمایـــش دەکـــەن. بۆ نمونە: بینـــەران مامۆســـتایەکیان بـــۆ ئیمپرۆڤیســـاتۆرێک هەڵبـــژارد، ئـــەوا دەبێـــت ئـــەو مامۆسـتایە لـە مـاوەی کەمـر لـە خولەکێـک بـە شـێوازێک داوا لـە کچەکـە بـکات، هۆکارێـک و ئامرازێکـی رازیکـردن نیشـانبدات تـا کچەکـە پێـی ڕازی بێـت. کاتێـک کـە کچەکـە وەڵامـی بـە نەخێـر دایـهوه، ئـەوا هەمـوو ئیمپرۆڤیسـاتۆرەکان دەسـت بـــە هەمـــان گۆرانـــی دەکەنـــەوە
ئیمپرۆڤیســـاتۆرێکیر دەچێتـــە لای کچەکـــە و بەپێـــی کارەکتـــەر و کەرەســـتەکەی، کـــە بـــۆی دەستنیشـــان کـــراوە، بەشـــێوازێکی دیكـــه لـــە مـــاوەی خولەکێـــک داوای هاوســـەرگیری لـــە کچەکـــە دەکات. کاتێـــک کـــە وەڵامەکـــەی نەخێـــر بـــوو، دووبـــارە گۆرانییەکـە دەڵێنـەوە و یەکێکـی دی دێـت... بەهەمـان شـێوەی ئەوانـی پێشـوو داوای هاوسـەرگیری دەکات، بەپێـی ئـەو کارەکتـەرە و کەرەسـتەیەی، کـە بـۆی دەستنیشـان کـراوە، بـەم جـۆرە بـەردەوام دەبێـت و کۆتـا کـەس، کـە دێـت دەمامـک لەسـەرەکەیە، پێـش ئـەوەی قسـە بـکات، کچەکـە دەڵێـت: بەڵـێ ڕازیـم
هەموویان بەیەکەوە کۆسە بەبارانێ، بوکەبەبارانێ، کۆسەبەبارانێ
بۆ دەستخستنی پەرتووکی شانۆی ئیمپرۆ: کەلەپوری کورد لە باشووری کوردستان
پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن
هەولێر: کتێبخانەی مەم و زین
سلێمانی: مامۆستا گۆران محمد 07701518370
گەلەری ئاری
07701570207
دهۆک: دژوار سلێمان 07504593103
کەرکوک: چوارەمین فیستڤاڵی شانۆی کەرکوک ، خولی فەلەکەدین کاکەیی.
ڕانیە و قەڵادزێ: مامۆستا یەعقووب
5990 166 0750
کۆیە :مامۆستا ڕزگار زاهیر 07503645010
هەڵەبجە : مامۆستا وەرزێر مەنسوڕ 07503421781
کەلار :مامۆستا یوسف بورهان 07727703474
کەلار و کفری : حمە هیجران 07701515315
گەیاندن بۆ شوێنەکانی تر 07507997124
ئەم ماڵپەڕە کووکی سەرەکی بەکاردەهێنێت بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی دروست