دامەزراوەی ستراتیژی نیشتمان

 هەر راپرسییەک لەسەر یەکێک لە بابەتەکانی تایبەت بە ژیانی گەنج. بۆ ئەوی تێگەیشتنێکی دروست لەسەر ئەو پرسەی بەدەست بێت. بەشێوەیەک کە هەم پرسیارەکان لەسەر ئەو پرسە دیارە لە لایەن گەنجانەوە دەورژێنرێن و هەم وەڵامی ئەو پرسیارانەش لە لایەن گەنجانەوە دەدرێنەوە. راپرسییەکان، پشت بەچەند رێکارێکی زانستی و ئەکادیمی دەبەستن بۆ راستی و دروستیان. بۆ ئەوەی هەم دۆزینەوەکان جێی پشت بێبەستن بن و هەم دەرەنجامەکان دەرەنجامی پەیوەست بن بە پێشکەش کردنی چارەسەری شیاو بۆ ئەو پرسە.

 

بۆ دروستکردنی راپرسییەکان لەسەر هەر پرسێک، لە قۆناغی سەرەتایی دا پشت بە تیۆرێک یاخود بیردۆز یا گریمانەیەکی پەیوەست بەو پرسە دەبەستیین. بۆ وێنە، ئەگەر راپرسی لەسەر تواناسازی گەنج بکەین، سەرەتا بە پشتبەستن بە توێژینەوەی زانستی دی، پێناسێکی وردی تواناسازی دەکەین بە شێوەیەک ئەو پرسیارانەی کە ئاراستەی بەشداربوانی راپرسیەکەی دەکەین، وەڵامێکی دروستمان بداتێ لەمەر هەڵسەنگاندنی دیاردەی تواناسازی کە نێو گەنجان دا. بۆ زیاتر پەیوەست بوونی راپرسییەکە، بەشداربوان، لەهەمان توێژ دەبن کە پرسەکەیان لەمەڕ دەوروژێنن، بۆ وێنە راپرسیەکە تەنها گەنج بەشداری تێدا دەکەن؛ تەنها خوێندکارانی زانکۆکان لەخۆ دەگرێ.  

 

بابەتەکانی راپرسیەکانمان چەند بەشێک لەخۆ دەگرن، کە ئێمە دابەشمان کردوون بۆ چواربەش، سیاسەت و حوکمڕانی، ئابووری و بازار، کۆمەڵگاوکلتور لەگەڵ زانست و تەکنولۆژیا. بەو شێوەیە هەوڵمانداوە هەموو باس و بابەتە پەیوەستەکان بە گەنجاوەنەوە بەسەر بکەینەوە. بۆ وێنە؛ باسی کۆمەڵگاو کلتور هەمەوو پرسە کۆمەڵایەتی و کلتوری (لەوانەش ئایینی، مێژوویی، داب و نەریت و زمان) لەخۆ دەگرێ. بەهەمان شێوە بەشی زانست و تەکنۆلۆژیا، هەموو پرسە زانستی و پیشەییەکان لەخۆ دەگرێ (لەوانەش، زانستە سروشتیەکان و پێشکەوتنە تەکنۆلۆژییەکان) و کاریگەریان لەسەر جۆریی ژیانی گەنج دەخاتەڕوو. ئەمەش واتە؛ هەر چوار بەشەکە تێکەڵەیەکن لە پرس و باسی ئەکادیمی و زانستی و هەروەها پرسەکانی پەیوەست بە ژیانی رۆژانەی گەنجەوە. ئامانجیش ئەوەیە کە زانست پەیوەست بێتەوە بە ناوەندەکانی دروستکردنی بڕیارەوە لەمەڕ دۆخی گەنج، بەدوو باردا. هەم تێگەیشتن لە دۆخی گەنج لەسەر بنەمای زانستی بێ هەم پێشنیازکردنی چارەسەر بۆ گرفتەکانی گەنج لەسەر بنەمای زانستی بێ.

وێنەی چەند راپرسییەک کە بەشێوەیەکی بەردەوام توێژینەوەیان لەسەر دەکەین. لەوانە، پرسی هەنووکەیی و پرسی هەمیشەیی، پرسە هەنووکەییەکان بە پێی بابەت و باسی پەیوەست بە ژیانی گەنجانەوە دەگۆڕێن، بەڵام پرسە هەمیشییەکان بە نەگۆڕی دەمێننەوە

وێنەی هەریەک لەو راپرسیانەش ئەمانەی لای خوارەوەن

 

پرسە هەنووکەییەکان

رۆڵی زانکۆکان لە برەودان بە تواناکانی گەنج

رۆڵی زانکۆکان لە برەودان بە تواناکانی گەنج

هۆکارەکانی بێکاریی لە نێو گەنجاندا

هۆکارەکانی بێکاریی لە نێو گەنجاندا

هۆکارەکانی کۆچی گەنج بۆ هەندەران

هۆکارەکانی کۆچی گەنج بۆ هەندەران

پرسە هەمیشەییەکان؛ راپرسی نیشتمانی

ماف و ئازادییەکانی تاک

ماف و ئازادییەکانی تاک

هەڵسەنگاندنی پێکهاتەکانی کلتووری کورد

هەڵسەنگاندنی پێکهاتەکانی کلتووری کورد

هەستی نەتەوەیی، و بیری نەتەوەیی کورد

هەستی نەتەوەیی، و بیری نەتەوەیی کورد

بۆ هەریەک لەو راپرسییە نیشیمانییەکان، پرسیارەکان دابەش دەبن بەسەر چەند تەوەرەیەکدا لەوانەش: تەوەری رامیاری، ئابووری، کۆمەڵایەتی

ئەم ماڵپەڕە کووکی سەرەکی بەکاردەهێنێت بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی دروست